بۆچی کیلیان ئێمباپێ لە مانچێستەر سیتی شکستدەهێنێت؟
یاریگا –
کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان ناتوانێت خۆی لەگەڵ مانچێستەر سیتی بگونجێنێت.
ئەمەی سەرەوە قسەی مارسێل دۆسایی، ئەفسانەی تۆپی پێی فەرەنسایە و پێی وایە، ئەگەر ئێمباپێ بچێتە پاریس، لە کۆتاییدا ‘شێواوی’ دروست دەبێت.
لە هاوینی داهاتوودا، گرێبەستی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس بەسەردەچێت و تاوەکو ئێستا هیچ ئاسۆیەک بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نییە.
هەرچەندە ریال مەدرید نزیکترین یانەیە لە ئێمباپێ، بەڵام ئێستا باسی مانچێستەر سیتیش دەکرێت.
دۆسایی کە براوەی مۆندیالی 1998 لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا بە گامبڵینگ زۆنی راگەیاند
بیرم دێ کاتێک گایل کلیشێ (یاریزانی پێشووی فەرەنسا) چووە مانچێستەر سیتی، گوتی دەدرەوشێمەوە، بەڵام ئەگەر ئێمباپێ بچێتە مان سیتی، ناتوانێت خۆی بگونجێنێت. ئەمە شتێکی سەیرە وانیە؟، بەڵام پێم وانییە ئێمباپێ یاری بۆ سیتی بکات. لە فەرەنسا پێمان وایە، شێوازی یاریکردنی مانچێستەر سیتی بۆشاییەکی زۆر بۆ یاریزانی تاکە کەسی ناهێڵێتەوە، شێوازەکەیان زیاتر پشت بە پاس دەبەستێت و ئەو یاریزانانەی بیانەوێت بەرگریکاران ببڕن، ناگونجێت. بێرناردۆ سیلڤا و جاک گریلیش دەتوانن وەک یاریزانی ژمارە 10 یاری بکەن، بەڵام فەلسەفەی پێپ گواردیۆلا ئەمەی کوشتووە. پێپ دەیەوێت یاریزانان لای خۆی بهێڵێتەوە، تۆپ وەربگرن و خێرا رابکەن، ئەگەر پێویستی کرد، تۆپەکە بگەڕێننەوە دواوە.
لەبارەی گونجانی ئێمباپێ لەگەڵ فەلسەفەی پێپ، دۆسایی دەڵێت
ئێمباپێ ئەم کارانە ناکات، بەڵکو تۆپ بۆ دروستکردنی جیاوازی بەکاردەهێنێت، یاریزانانی دیکەی مانچێستەر سیتی لێیان تێکدەچێت و نازانن چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بکەن، چونکە یاریزانی مانچێستەر سیتی نابێ وەک ئێمباپێ یاری بکات. ئەگەر بچێتە سیتی و دەستپێکێکی باشی نەبێت، متمانەی بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمدەبێتەوە، ئێمباپێ یاریزانێکی زۆر باشە، بەڵام بۆ مانچێستەر سیتی گونجاو نییە.
ئێمباپێ خەریکی داڕێشتنی پلانی دوورمەودای خۆیەتی، هەرچەندە تاوەکو ئێستا هیچ شتێکی لەبارەی داهاتووی خۆی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام هەموو ئاماژەکان باس لە نزیکبوونەوەی لە ریال مەدرید دەکەن.