ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

جواو فێلیكس: وەك دەیبینن لە بارسێلۆنا دڵخۆشم

Yariga App

یاریگا –

جواو فێلیكس، ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دووپاتیكردەوە لە یانەكەی دڵخۆشە.

جواو فێلیكس لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بەشێوەی خواستن و بۆ ماوەی وەرزێك پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.

ئەستێرەكەی بارسێلۆنا ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال مەشق و راهێنانەكان دەكات بۆ رووبەڕووبوونەوەی بۆسنیا و هێرزیگۆڤینیا لە میانی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە یۆرۆی 2024.

لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا جواو ووتی:

وەک دەبینین لە بارسێلۆنا دڵخۆشم، هەستێکی باشم هەیە، متمانەم بەخۆم هەیە و هەست دەکەم ساتێکی خۆش بەسەر دەبەم.

سەختترین شت ئەوەیە پارێزگاری لە ئاستە بەرزەكەت بكەی، بەڵام هەموو رۆژ كاردەكەم و هەوڵدەدەم لایەنە نەرێنییەكانم باشتر بكەم، بەڵێ دڵخۆشم و كاتێكی خۆش بەسەردەبەم.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 21:45 بە كاتی كوردستان بۆسنیا و هێرزیگۆڤینیا لە یاریگای خۆیدا میوانداری پۆرتوگال بكات، لە میانی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە یۆرۆی 2024.

بە كۆكردنەوەی 21 خاڵ لە حەوت یاریدا بە شێوەیەكی فەرمی هەڵبژاردەی پۆرتوگال گەیشتنیان بە یارییەكانی یۆرۆی 2024 یەكلا كردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button