ئینگلتەراگرنگترین

شێخ جاسم لە پرۆسەی کڕینەوەی مانچێستەر یونایتد کشایەوە

Yariga App

یاریگا

پێشنیاری شێخ جاسمی قەتەری کە  پێنج ملیار پاوەند بوو، بۆ کڕینەوەی پشکەکانی مانچێستەر یونایتد و دانەوەی سەرجەم قەرزەکانی یانەکە و هەروەها وەبەرهێنانی یەک ملیار پاوەند لە ئۆڵدترافۆرد ڕەتکرایەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بۆ کڕینی 100% پشکەکانی مانچستەر یونایتد، شێخ جاسم گفتوگۆی نوێی لەگەڵ خاوەن ئەم یانەیە ڕێکخستبوو. سەرەڕای هەوڵەکانی گرووپی قەتەری، بنەماڵەی گلایزەر پێشنیارەکەیان ڕەتکردەوە.

کەسانی نزیک لە شێخ جاسم لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕۆمانۆ پشتڕاستیان کردەوە کە دوا ئۆفەریان کڕینی مانچستەر یونایتد بووە بە پارەی کاش و دانەوەی سەرجەم قەرزەکانی یانەکە، دوای وەڵامی لایەنی بەرامبەر، قەتەرییەکان وەبەرهێنانیان لە ناو یانە ئینگلیزیەکەدا وەستاندووە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆب داوسن، پەیامنێری نزیک لە مانچستەر یونایتد لە کەناڵی ESPN پشتڕاستی کردەوە کە شێخ جاسم و کۆمەڵەی قەتەری لە پرۆسەی کڕینی مانچستەر یونایتد کشاونەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button