یاریگا-
باڵیۆزخانەی ئێران لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بەیاننامەیەكی فەرمی سەبارەت بەو دەنگۆیانە بڵاوكردەوە كە باس لە سزادانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی تۆپی پێی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی نەسری سعودی دەكرا.
لە ماوەی رابردوودا کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی نەسری سعودی بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی پێرسپۆلیسی ئێرانی، لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، گەشتی ئێرانیان کرد.
لەماوەی ئەو سەفەرەدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ چاوی بە چەند ئێرانییەك كەوت و لە نێویاندا خانمە نیگاركێشێكی خاوەن پێداویستی تایبەت بوو كە لە كاتی بینینیدا كریستیان لە باوەشی دەكات و بەوەش پارێزەرێك دۆن تۆمەتبار دەكات ( زانیاری زیاتر ).
Cristiano Ronaldo ha sido condenado a 99 latigazos por la justicia de Irán que el portugués recibirá la próxima vez que viaje a ese país, según informan medios iraníes.
CR7 abrazó a la pintora iraní Fátima Hamami como agradecimiento por regalarle un cuadro.
"Tocar a una mujer… pic.twitter.com/AgJ41X0iid
— Alt Right España (@ModoAlt) October 13, 2023
باڵیۆزخانەی ئێران لە مەدرید لای خۆیەوە بەتەواوی رەتیدەكاتەوە هیچ بڕیارێكی دادوەری سەبارەت بە كریستیانۆ رۆناڵدۆ یان هیچ وەرزشوانێكی دیكە كە سەردانی ئەو وڵاتەی كردبێت درابێت و دووپاتیكردەوە ئامانج لە بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵە زیانگەیاندن بە ناوبانگی ئێران بووە.
ئەوەش روون كراوەتەوە، کە وڵاتەکەی بە گەرمی پێشوازی لە دۆن کردووە، و دیدارەکەی لەگەڵ حەمامی بە دڵسۆزانە و مرۆڤدۆستانە لە پلەی یەکەم وەسف کردووە، و ستایشی گەلی ئێران و دەسەڵاتدارانی وەرزشی وڵاتەکەی لەسەر ئەو كارەی بەدەستهێناوە.
Desmentimos rotundamente la emisión de cualquier fallo judicial contra cualquier deportista internacional en Irán. Es motivo de preocupación que la publicación de noticias tan infundadas pueda eclipsar los crímenes de lesa humanidad y los crímenes de guerra contra la oprimida… pic.twitter.com/51xw40L7Gp
— Embajada de Irán en España (@IraninSpain) October 13, 2023
یارییەكە بە بردنەوەی نەسر بەرامبەر پێرسپۆلیس بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات.