ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر سیتی ئەستێرەیەكی ریال مەدریدی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بە راهێنەرایەتیكردنی پێپ گواردیۆلای ئیسپانی گرنگی بە گواستنەوەی تۆنی كرووس ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەدات.

گرێبەستەكەی كرووس لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی داهاتوودا بەسەردەچێت.

پێشتر و لە وەرزی 2013/2014 كرووس لەژێر راهێنەرایەتیكردنی پێپ گواردیۆلا راهێنەری ئێستای مانچێستەر سیتی و ئەوكاتی بایرن میونشن یاری كردووە.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ مانچێستەر سیتی گرنگی بە گواستنەوەی تۆنی كرووس ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەدات و ئەگەر هەیە جارێكی دیكە یاریزانەكە و پێپ گواردیۆلا یەك بگرنەوە.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، مانچێستەر سیتی دەیەوێت بە خۆڕایی و دوای بەسەرچوونی گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید كرووس بگوازێتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، یانە ئینگلیزیەكە ئامادەیە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ وەك موچەی ساڵانە پێشكەشی ناوەڕاستكارە ئەڵمانیەكە بكات.

كرووس لەگەڵ ریال مەدرید

كرووس لەم وەرزەی لالیگادا بەشداری لە سەرجەم یارییەكاندا كردووە و توانیویەتی گۆڵێك بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button