ئینگلتەراگرنگترین

یاریزانانی مانچێستەر یونایتد رقیان لە شێوازی مامەڵەی تێن هاخ لەگەڵ رۆناڵدۆ و سانچۆ بووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئالان برازیل، ئەفسانەی سکۆتلاندی و ئەستێرەی پێشووی مانچێستەر یونایتد ئاشکرای دەکات، یاریزانانی مان یونایتد هەست بە بێزاری و رقلێبوونەوە لە بەرامبەر ئێریک تێن هاخ دەکەن.

بەهۆی مامەڵەی توندی تێن هاخ لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ و جەیدن سانچۆ، یاریزانانی مان یونایتد گەیشتوونەتە ئەو هەستەی، رقیان لە شێوازی مامەڵەکانی راهێنەرە هۆڵەندییەکە بووەتەوە.

سانچۆ بەهۆی ناکۆکییەکی ئاشکرای لەگەڵ تێن هاخ، لە تیمی یەکەم دوورخراوەتەوە، هەروەها رۆناڵدۆش بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ راهێنەر، قەڵای ئۆڵدترافۆردی جێهێشت. ئالان برازیل لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پلاتفۆڕمی تۆک سپۆرت دەڵێت

یەکێک لە یاریزانانی ئێستای مانچێستەر یونایتد پێی گوتم، یاریزانان پێیان وانییە راهێنەرێکی تەواویان بە مانای راهێنەر هەبێت، بەڵکو پەیوەندییەکان لە نێوان یاریزانان و تێن هاخ زۆر کەمە یاخود نەماوە. یاریزانان هەستیان بە نەفرینی کردووە، بەهۆی شێوازی مامەڵەی لەگەڵ رۆناڵدۆ. جیا لەمەش، زۆربەی یاریزانان پێیان وایە سانچۆ کەسێکی زۆر باشە و بەردەوام هەموو هەوڵێک لە مەشقەکان دەدات.

لە ماوەی رابردوودا، زۆربەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان باسیان لە فشاری چەند یاریزانێکی مانچێستەر یونایتد بۆ سەر سانچۆ کرد، تاوەکو داوای لێبووردن لە تێن هاخ بکات.

مانچێستەر یونایتد ئامادەیە لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا، رێگە بەچوونە دەرەوەی سانچۆ بدات و بۆڕووسیا دۆرتموند یەکێکە لەو یانانەی لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button