ئینگلتەرا

هاری کەین: رێچکەی مێسی و رۆناڵدۆ دەگرمەبەر

Yariga App

یاریگا –

هاری کەین، هێرشبەری یانەی بایرن میونشن و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، دەیەوێت تا کۆتایی سیەکانی تەمەنی بەردەوام بێت لە یاری کردن و لە یۆرۆی 2028 یاوەری هەڵبژاردەکەی بکات.

هێرشبەرەکەی بایرن میونشن لە یۆرۆی 2028 دا تەمەنی دەبێتە 38 ساڵ و دەیەوێت خۆی هاوشێوەی یاریزانانی وەک کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی وەکوو نموونەی یاریکردن لەتەمەنی سەروو 30 ساڵ بەئاستێکی پیشەگەرانە دابنێت.

ئینگلتەرا یەکێکە لە وڵاتانەی میوانداری یۆرۆی 2028 دەکات و هاری کەین بەڵێنی داوە لەم پاڵەوانەتییەدا ئامادە ببێت.

کین لە دوای ئەوەی چاوی بە ریشی سوناک، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کەوت لە چاوپێکەوتنێکدا گوتی:

یۆرۆی 2028 پاڵەوانەتییەکی دیکەی تایبەت دەبێت بۆ بردنەوەی ناسناوەکە، چونکە بڕیارە وێمبڵی میوانداری یاری کۆتایی بکات.

هەروەها لە بەشێکیتر لە قسەکانیدا دەڵێت:

هەستێکی خۆشم هەیە. دەمەوێت بیر لەوە بکەمەوە کە پیشەکەم لانیکەم تا کۆتایی سییەکانی تەمەنم بەردەوام دەبێت. کاتێک سەیری زۆرێک لە یاریزانە پیشەگەرەکانی وەک رۆناڵدۆ و مێسی و لیڤاندۆڤسکی و ئیبراهیمۆڤیچ دەکەیت، بە نزیکەی لە تەمەنی دوای سەروو 30 ساڵیەوە ئاستیان باش بوو. ئەم بابەتەش لە زۆرێک لە وەرزشەکانی تردا روودەدات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button