ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

سعودیە گەڕێکی نوێی گفتوگۆ لەگەڵ مێسی دەستپێدەکات

Yariga App

یاریگا –

سەرپەرشتیارانی خولی رۆشنی سعودیە، دەیانەوێت بە خواستن لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئینتەر مەیامی بگوازنەوە.

رەنگە جارێکی دیکە، رکابەری مێژوویی نێوان کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆ مێسی ببینینەوە، بەڵام ئەمجارە لە خولی رۆشنی سعودیە. یەکێتیی تۆپی پێی سعودیە هەوڵەکانی لەگەڵ سندووقی وەبەرهێنانی نیشتمانی وڵاتەکە دەەستپێکردووە، تاوەکو پارەی پێویست بۆ گواستنەوەی مێسی بە خواستن دابین بکات.

رودی گالێتی، رۆژنامەنووسی دیاری تۆڕی هەواڵی سکای نیوز روونیکردووەتەوە، لە دوای شکستی ئینتەر مەیامی لە گەیشتن بە یارییەکانی قۆناخی پلەی ئۆفی خولی ئەمریکی، مێسی 21ی ئەم مانگە دوا یاری خۆی لەگەڵ ئینتەر مەیامی دەکات و تاوەکو کۆتاییەکانی مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو، بەشداری هیچ یارییەکی فەرمی ناکات. چونکە خولەکە دەوەستێت و تەنیا قۆناخی پلەی ئۆف بەڕێوەدەچێت.

لە هاوینی رابردوودا، سعودیە هەوڵێکی زۆری بۆ گواستنەوەی مێسیدا، بەڵام لە کۆتاییدا لیۆ ئۆفەرە گەورەکانی رەتکردەوە و پەیوەندی بە مەیامییەوە کرد. بەڵام پێدەچێت جارێکی دیکە سعودیە هەوڵ لەگەڵ مێسی بداتەوە و رکابەری نێوان رۆناڵدۆ و لیۆ زیندوو بکاتەوە.

هەرچەندە رۆژنامەکانی کاتالۆنیا باس لە گەڕانەوەی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە بۆ بارسا دەکەن، بەڵام تاتا مارتینۆ، راهێنەری مەیامی بە هەموو شێوەیەک گەڕانەوەی مێسی بۆ بارسێلۆنا رەتکردەوە.

ئێستا مێسی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین خەریکی ئامادەکارییە بۆ یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026. لە چەند رۆژی داهاتوودا رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی پاراگوای و پێرو دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button