ئیتاڵیا

ناپۆلی لە دوورخستنەوەی گارسیا پاشگەزبووەتەوە

Yariga App

یانەی ناپۆلی بڕیاریداوە هەلێکی دیکە بدات بە روودی گارسیای راهێنەر.

ئەمڕۆ دەنگۆی ئەوە هەبوو، گارسیا دوای تەنها هەشت هەفتەی ئەم وەرزە لە راهێنەرایەتی ناپۆلی دووربخرێتەوە بەڵام نوێترین هەواڵەکان لە ئیتاڵیاوە ئاماژە بەوە دەکەن، ئاورێلیۆ دی لاورێنتیسی سەرۆکی ناپۆلی بڕیاریداوە هەلێکی دیکەی پێبدات پاش کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بەرپرسانی یانەکە.

ناپۆلی پارساڵ تاوەکو مانگی سێ تووشی دوو شکست نەهاتبوو بەڵام بە دۆڕانەکەیان بەرامبەر فیۆرەنتینا لەم هەفتەیەدا، ناپۆلی دوای تەنها هەشت گەڕ، تووشی دوو شکست و دوو بەرامبەربوون بووە و لە پلەی پێنجەمی خولی ئیتاڵیدایە.

بەگوێرەی کاڵچیۆ مێرکاتۆ، گارسیا هەلی ئەوەی پێدراوە لە دوو هەفتەی داهاتوو کە یارییە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەدەچن، ناوبراو کێشەکانی یانەکە چارەسەر بکات بەڵام ئەگەر هاتوو لە مانگی 11دا بەهەمان ئاستەوە بەردەوام بن ئەوا رەنگە ناوبراو نەگاتە ساڵی تازە.

ناوبراو وەرزی رابردوو راهێنەری نەسڕی سعوودی بوو بەڵام لەئەرکەکەی دوورخرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button