چامپیۆنزلیگیاریگا

ئێنریکێ هۆکاری شکستە قورسەکەی تیپەکەی بەرامبەر نیوکاسڵ ئاشکرا کرد

Yariga App

یاریگا –

لویس ئێنریکێ، راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمانی ئیسپانی، خۆی بە هۆکاری دۆڕاندنە قورسەکەی تیپەکەی بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد دەزانێت.

شەوی رابردوو (چوارشەممە)، لە هەفتەی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگی ئەوروپا، پاریس سانجێرمان و نیوکاسڵ یونایتد رووبەڕووی یەکتربوونەوە و لە کۆتاییدا نیوکاسڵ توانی بە ئەنجامی 4-1 سەرکەوتن بەدەستبهێنێت. ئەم یارییە لە یاریگای سانت جەیمس پارک بەڕێوەچوو و نیوکاسڵ یونایتد میوانداری یارییەکە بوو و توانی پاریسییەکان تووشی شکستێکی قورس بکات.

لویس ئێنریکی، راهێنەری پاریس سانجێرمان، دوای ئەم یارییە لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ رۆژنامەنووسان، خۆی بە تاوانباری سەرەکی دۆڕانە قورسەکەی تیپەکەی بەرامبەر نیوکاسڵ ناساند. ناوبراو بەرپرسیارێتی ئەم شکستەی قبوڵ کرد و گوتی:

من بەرپرسیارم لە ئەنجامەکانی  یارییەکە، ئەمە تەواو روون و ئاشکرایە، من یەکەم و دوا کەسم کە تاوانبار و بەرپرسیارم لە دۆڕانی تیپەکەم بەرامبەر نیوکاسڵ بە ئەنجامی 4-1.

لەڕاستیدا راهێنەرە ئیسپانیایەکەی پاریس سانجێرمان بەم قسانە هەوڵیداوە فشارەکان لەسەر تیپەکەی کەم بکاتەوە، چونکە دوای ئەم شکستە یاریزانانی پاریس سانجێرمان و ئەستێرەکانی ئەم تیپە وەک کیلیان ئێمباپێ رەخنەی زۆریان لێ گیراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button