ئه‌مریکاگرنگترین

مێسی ترسی لە سەرکەوتنی رۆناڵدۆ لەگەڵ یوڤێنتوس هەبوو

Yariga App

یاریگا –

رکابەری نێوان لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ یەکێکە لە بەهێزترین رکابەرییەکی مێژووی تۆپی پێ، هەرچەندە نهێنی زۆر لە رکابەرییەکەیان ئاشکرا نەکردووە، بەڵام کێڤن پرێنس بواتینگ، نهێنییەکی ئاشکرا کرد.

پاڵەوانی جیهان کەم باسی رۆناڵدۆی کردووە، بەڵام ئەوکاتەی رۆناڵدۆ بڕیاریدا بچێتە یوڤێنتوس، مێسی پرسیاری گەورەی لادروستببوو و بە دوای وەڵام دەگەڕا.

پرێنس بواتینگ، یاریزانی نێودەوڵەتی گانی، وردەکاری گفتوگۆییەکی خێرای لەگەڵ مێسی بۆ یەکەمجار ئاشکرا دەکات، ئەوکاتەی بەیەکەوە لە بارسێلۆنا یارییان دەکرد، ئەوکات لە ئەگەرەکانی سەرکەوتنی رۆناڵدۆی لە سێریا ئەی، لە بواتینگ پرسیوە.

کێڤن پرێنس بواتینگ کە بە خواستن یاری بۆ بارسێلۆنا کرد، میوانی چەناڵی یوتیوبی ریۆ فێردیناند بوو

مێسی کاپتنی ئێمە بوو، بەڵام کەم قسەی دەکرد، جارێکیان لە گەرماو شاوەرمان دەکرد، قسەمان لەبارەی رۆناڵدۆ کرد، مێسی پێی گوتم، ئایا گۆڵ کردن لە خولی ئیتاڵیا ئاسانە؟ ئەوکات رۆناڵدۆ لە یوڤێنتوس یاری دەکرد. ئینجا هەستم بە رکابەری قوڵی نێوانیان کرد. پێم گوت بەڵێ ئاسان نییە، بەڵام بینیمان رۆناڵدۆ چیکرد لە ئیتاڵیا. لە هەموو یارییەک گۆڵی دەکرد.

رۆناڵدۆ لە ماوەی سێ ساڵدا لەگەڵ یوڤێنتوس، لە کۆی 134 یاریدا 101 گۆڵی کرد، دواتر لە ساڵی 2021 پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button