ئیتاڵیاگرنگترین

پولیسیچ هێرشێکی توند دەکاتە سەر تەکنۆلۆجیای ڤار

Yariga App

یاریگا –

کریستیان پولیسیچ، ئەستێرەی ئەیسی میلان داوای جێبەجێکردنی سیستمی ڤار بە تەواوی دەکات.

لێکەوتەکانی رەتکردنەوەی گۆڵی لویز دیاز لە یاری نێوان تۆتنهام و لیڤەرپوول بەردەوامن، ئەمجارە پولیسیچ هاتە سەر هێڵ و پێی وایە، ئەگەر تەکنۆلۆجیا بە تەواوی ئەرکی خۆی جێبەجێ نەکات، ئەوا پێویستە بەکارنەهێندرێت.

لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی وەرزشی Men In Blazers دەڵێت

پێویستە بە تەواوی لە یاری تۆپی پێ دووربخرێتەوە. لاریم لەسەر تەکنۆلۆجیای گۆڵ نییە، چونکە پێم وایە کارێکی زۆر باشە و هەڵەکان ناهێڵێت، بەڵام سروشتی ژیان وایە، ئەگەر شتێک بە دڵی تۆ بێت، ئەوا پێت خۆشە، پێچەوانەکەشی راستە. بەڵام بە شێوەیەکی گشتی وەک هاندەرێک، پێم وایە بەبێ تەکنۆلۆجیا باشترین.

لە دوای یارییەکەی تۆتنهام و لیڤەرپوول، لیژنەی ناوبژیوانانی پیشەگەری ئینگلتەرا، داوای لێبوردنی لە لیڤەرپوول کرد، بەڵام یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری رێدز، داوای لێبووردنەکەی قبوڵ نەکردووە و روونیکردەوە، داوای لێبووردن ئەنجام ناگۆڕێت.

تیمەکەی پولیسیچ سبەی چوارشەممە لە گەڕی دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتموند یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button