ئاسیاسعوودیەگرنگترین

بەیاننامەی فەرمی ئیتیحاد سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی یارییەكەیان بەرامبەر سێپاهان

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئیتیحادی سعودی سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی یارییەكەیان بەرامبەر سێپاهانی ئێرانی بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە.

وا بڕیار بوو دوێنێ دووشەممە سێپاهان و ئیتیحاد لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا رووبەڕووی یەك ببنەوە، بەڵام بەهۆی بوونی پەیكەری كەسایەتی سیاسی قاسم سولەیمانی لە یاریگادا یانەی ئیتیحاد رەتیانكردەوە بچنە نێو یاریگا.

یانە سعودیەکە بەهۆی بوونی دروشمی سیاسی لەناو یاریگا،ئامادەنەبوون بێنە ناو لاکێشەی سەوز و بڕیاریاندا بەرامبەر یانەئێرانیەکە ئامادەنەبن.

دواتر فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا هەڵوەشاندنەوەی یارییەكەیان راگەیاند بەهۆی پێشهاتێكی چاوەڕواننەكراوەوە دووپاتیانكردەوە ئەو بابەتە ئاڕاستەی لیژنە پەیوەندیدارەكانی ناو فیدراسیۆنەكە دەكرێت.

هەروەها یانەی ئیتیحادی سعودی لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایانگەیاند:

چاودێرەكەی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا لەگەڵ گەیشتنی شاندی یانەكەمان بۆ یاریگا یانەكەی ئاگادار كردەوە كە یارییەكە لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا ناكرێت و ئەوان دەتوانن یاریگا بەجێبهێڵن و دواتر بەرەو فرۆكەخانە بەرێكەوتن.

هەروەها فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعوودی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعوودیە ستایشی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا دەكات بۆ ئەنجامدانی یارییەكە لە كاتێكی گونجاودا.

https://www.facebook.com/100044290096476/posts/pfbid0P1EymZqH1PNYttXwtM4Y1TsHo8E6nqKEUUVfQukJ6NKzWv6hVNtYkgocYPKMbEHal/?mibextid=cr9u03

بابەتی زیاتر

Back to top button