عێراقکوردستان

لۆگۆی یانەی دهۆك گۆڕدرا

Yariga App

کەمێک لە مەوبەر دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک لۆگۆی نوێی یانەکەی پەسەند کرد.

لە بە یاننامەیەکدا هاتووە کە لە ماڵپەڕی یانەی دهۆکدا بڵاوبۆتەوە دەڵێن یانەکەمان دەمێکە خەریکی گۆڕینی لۆگۆی یانەکەیە، لەگەڵ دەسپێکی کاری سەرۆک و ئەندامانی تازەی یانەکەمان بیر لە گۆڕینی لۆگۆی یانەکە کراوەتەوە، بۆیە دواجار بڕیاردرا تۆپی پێی ناو لۆگۆی پێشووتر لاببرێت چونکە یانەکەمان چەندان یاری جیاوازی هەیە نەک تەنها تۆپی پێ، لابردنی بازنەکانی ئۆڵۆمپی و دووبارە دیزاین کردنەوەی هەڵۆکەی ناو لۆگۆکە بە شێوازێکی تر کارێکی تری لۆگۆ تازەکەی یانەکەمانە، گۆڕینی شێوازەکەش دوای ئەوەهات کە چەندین کەسی شارەزا لە بواری دیزاین و هونەری بەشداریان تێداکرد.

لۆگۆ تازەکەی یانەی دهۆك

بابەتی زیاتر

Back to top button