ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید چاودێری هێرشبەرێكی ئەفریقی دەكات

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە یارییەكانی وەرزی ئێستادا چاودێری یەكێك لە یاریزانە دیارە ئەفریقیەكان لە هێڵی هێرشبردندا دەكات.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی دێڤێنسا سێنترال ئیدارەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی چاودێری سێرۆ گویراسی هێرشبەری هەڵبژاردەی گینیا و یانەی شتوتگارتی ئەڵمانی دەكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئامارەكانی گویراسی لەم وەرزەدا باشترە لە كیلیان ئێمباپێی هێرشبەری پاریس سان جێرمان، هاری كەین هێرشبەری بایرن میونشن و ئێرلینگ هالاند هێرشبەری مانچێستەر سیتی، بەجۆرێك لە حەوت یاریدا لەم وەرزەدا توانیویەتی 11 گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

لە راپۆرتەكەی سەرچاوە ئیسپانیەكەشدا هاتووە، شكاندنی ژمارە پێوانەییەكان لەن وەرزەدا لەلایەن هێرشبەرە 27 ساڵانەكەوە وایكردووە سەرنجی یانە گەورەكانی ئەوروپا بۆ خۆی رابكێشێت دیارترینیان ریال مەدرید، كە هێرشبەرەكە راستەوخۆ بووەتە جێگای سەرنجی فلۆرینتینۆ پێرێز سەرۆك و جۆنی كاڵافات دۆزەرەوەی یانەكە.

گرێبەستەكەی سێرۆ گویراسی لەگەڵ شتوتگارت لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت و نرخی یاریزانەكە لە بازاڕی گواستنەوەی ئێستادا 15 ملیۆن یۆرۆیە.

سێرۆ گویراسی

بابەتی زیاتر

Back to top button