ئیسپانیا

چاڤی باسی ئەزمونی راهێنەرایەتی خۆی دەکات

Yariga App

یاریگا –

چاڤی لەگەڵ نزیک بوونەوەی سەدەمین یاری وەک راهێنەری بارسێلۆنا، باسی چەندین بابەتی کرد، لەوانە باشترین و خراپترین شەوی راهێنەرایەتی.

رۆژی چوارشەممە، لە یاریگای ئیستادیۆ دراگاو لە شاری پۆرتۆ، چاڤی هێرناندێز ئەزموونی سەدەمین یاری خۆی دەکات وەک راهێنەری بارسێلۆنا. راهێنەرە کەتەلۆنییەکە ژمارەیەکی پێوانەیی باشی هەیە بە تۆمارکردنی 63 بردنەوە و 17 یەکسانبوون و 19 دۆڕان و دوو پاڵەوانێتی (یەک خول و یەک جامی سوپەر) لەوەتەی لە تشرینی دووەمی 2021 پەیوەندی بە بارسا کردووە.

پێش یارییەکەی بەرامبەر پۆرتۆ، چاڤی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سپۆرت، پێداچوونەوەی بە هەر 99 یاریدا کرد کە وەک راهێنەری بارسێلۆنا لەسەر کورسی یەدەگ بووە. چاڤی یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر ریال مەدرید بە پێشەنگی 3-1 بە باشترین شەوی خۆی لەسەر کورسی یەدەگی یانەی بارسێلۆنا دەستنیشان کرد.

پێش یارییەکەی بەرامبەر پۆرتۆ، چاڤی وەڵامی پرسیارە کورتەکانی سپۆرتی بەم شێوەیە دایەوە:

باشترین یاری

سەرکەوتن بەرامبەر ریال مەدرید لە جامی سوپەر. یەکەم پاڵەوانێتیم بوو وەک راهێنەری بارسا.

قورسترین پێشبڕکێ

وەرزی رابردوو لە چامپیۆنزلیگ لە یاریگای خۆمان بەرامبەر بایرن میونشن بە ئەنجامی 0-3 شکستمان خوارد.

ئەو گوڵەی کە زۆرترین ئاهەنگت بۆی گێڕا؟

گۆڵی دووەممان بەرامبەر ریال مەدرید لەلایەن کیسێ، بە ئەنجامی 2-1 سەرکەوتین.

قورسترین یاریزان بۆ وەستان

راشفۆرد زۆر ئێمەی ماندوو کردووە هەروەها ڤینیسیوس، بێنزیما…

یاریزانێکی خۆت کە زۆرتر سەرسامی کردوویت

نادادپەروەرانە دەبێت تەنها ناوی یەکێکیان بڵێم. من تێکەڵەی یاریزانی پیشەگەر و عەقڵیەتی گەنجانم پێ باشترە. بەڵام ئەوەی زۆر سەرسامی کردووم، کوالیتی هەموو ئەو یاریزانانەیە کە هەمبووە.

ئەم 99 یارییە چی فێر کردیت؟

هێمنی و سەرنجم لەدەست نەدەم. لە چوار دەوری بارسێلۆنا دەنگەدەنگێکی زۆر هەیە و دەبێت لە هەر بارودۆخێکدا یاریزانەکان سەرنجیان لەسەر یارییەکان بێت و نەهێڵم میدیاکانیان کاریگەرییان لەسەر دروست بکات.

یاریگا یان رکابەرێک کە  حەزت لێی بوو
ئەتلەتیکۆ، بێتیس، سێڤیا… یاریگای ئەوان کەشێکی نایابیان هەیە

چ شتێک زۆر سەرسامی کردویت؟

فشار و چاوەڕوانییەکان چەند هێندە زیاترن لەوەی کە یاریزانی بارسێلۆنا بووم.

200ەمین یاری لەسەر کورسی یەدەگی بارسێلۆنا چۆن دەبینیت؟

ئەگەر گەیشتمە ئەوێ ئەوە نیشانەیەکی باشە و مانای ئەوەیە هەموو شتێک بە باشی دەڕوات. هیوادارم لەم رێگادا  بۆ چەندین ناسناو ئاهەنگ بگێڕم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button