ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

لیڤاندۆڤسکی دەچێتە سعودیە؟

Yariga App

یاریگا –

چەند یانەیەکی خولی رۆشنی سعودی، گرنگیان بە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، یاریزانی بارسێلۆنا داوە.

تاوەکو ئێستا چوار یانەی سعودی کە یانەی ئەبهاش یەکێکە لە گرنگی پێدەران، ئامادەییان پیشانداوە، تاوەکو گرێبەست لەگەڵ لیڤاندۆڤسکی بکەن.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، لە مێرکاتۆی هاوینەی رابردوودا، چەند یانەیەکی سعودیە هەوڵی جدییان بۆ گواستنەوەی ئەستێرەی پۆڵەندی دا، بەڵام نەیانتوانی لیڤا رازی بکەن، چونکە دەیەویست بۆ وەرزێکی دیکەش لەگەڵ بارسا بەردەوام بێت.

لە هاوینی 2022 لیڤاندۆڤسکی لە بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە بارساوە کرد و ئێستا تەنیا ساڵێک بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی ماوە. هەرچەندە لیڤا نایەوێت ئێستا پەیوەندی بە یانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بکات، بەڵام بڕیاری کۆتایی بەدەست بارساوەیە، چونکە لەم وەرزەدا چاودێری ئاستی دەکات و دواتر باس لە ئەگەرەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکات.

بارسێلۆنا لە گەڕی دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگدا، رووبەڕووی پۆرتۆ دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button