ئه‌مریکا

رەنگە مێسی ماوەیەکی زیاتر لە یاریگاکان دوور بێت

Yariga App

یاریگا

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکا، ماوەیەکە بەهۆی پێکان لە یاریگاکان دابڕاوە و چاوەڕێش دەکرێت ماوەیەکی زیاتر لە یاریگاکان دوور بێت.

ئینتەر مەیامی هەفتەی رابردوو لە یاریی کۆتایی جامی کراوەی ئەمریکا رووبەڕووی هیوستن بووەوە، هیوایەکی هەبوو لیۆ بەشداری ئەو یارییە بکات، بەڵام دواجار بەشداری نەکرد و یانەکەشی تووشی دۆڕان بوو.

ماڵپەری گۆڵی جیهانی لەسەر زاری خاڤیەر مۆرالێس یاریدەری راهێنەری ئینتەر مەیامی بڵاویکردەوە، تیمی پزیشکی یانەکە بەردەوام لەگەڵ لیۆ لەسەر هێڵن و بارودۆخی یاریزانەکە هەڵدەسەنگێنن، هەموو هەوڵێکیش دەدەن بۆ ئەوەی بۆ یاریی داهاتوو ئامادەبێت.

سەرچاوەکە زانیاری دەستکەوتووە مێسی ئەستەمە بۆ یاریی داهاتووش بەرامبەر نیۆیۆرک سیتی کە بڕیارە بەرەبەیانی سبەی یەکشەممە بکرێت ئامادەبێت و رەنگە ماوەیەکی زیاتریش لە یاریگاکان دوور بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button