ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید گرێبەستی یاریزانێكی نوێ دەكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت گرێبەستی ئیدواردۆ كاماڤینگای فەڕەنسی و ناوەڕاستكاری یانەكەی نوێ بكاتەوە.

لە گواستنەوەكانی هاوینی ساڵی 2021 كاماڤینگا لە رینی فەڕەنسیەوە بە بەهای 21 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەكانی ریال مەدریدەوە كرد.

گرێبەستەكەی ئێستای كاماڤینگا لەگەڵ یانر شاهانەكە لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

 فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی و شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ئاشكرایكرد: كاماڤینگا نزیكە لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید.

رۆمانۆ ئەوەشی ئاشكرا كردووە، لە گرێبەستە نوێیەكەیدا مووچەی یاریزانەكە زیاتر كراوە و بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەشی زیاتر كراوە بۆ پاراستن و هێشتنەوەی لە یانەكە.

لە كۆتایشدا ئەوەشی خستە روو، كاماڤینگا ریال مەدریدی خۆش دەوێت، هەروەها یانە ئیسپانیەكەش یاریزانەكەی خۆش دەوێت، بە یاریزانێكی سەرەكی لە ئێستا و داهاتوودا دایدەنێن و تەنیا چەند وردەكاریەكی بچووك ماوە تا واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەكەی بكات.

لەم وەرزەدا ناوەڕاستكارەكەی مێرینگی بەشداری لە سەرجەم یارییەكانی یانەكەیدا كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button