ئیسپانیا

حەز دەکەم گۆڵێک لە بارسێلۆنا بکەم

Yariga App

یاریگا

بارسێلۆنا لە گەڕی هەشتەمی لالیگا و لە یاریی لوتکە لە یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی سێڤییا دەبێتەوە.

بلاوگرانا لە کاتێکدا لە گەڕی هەشتەمی لالیگا رووبەڕووی یانەکەی هەرێمی ئەندەلوس دەبێتەوە، یاریی رابردوو لە دەرەوەی یاریگای خۆی نەیتوانی لە مایۆرکا بباتەوە، هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی پێشەنگایەتی خولەکە لەدەست بدات.

سێرخیۆ رامۆس دوای 18 ساڵ لە جێهێشتنی ریزەکانی سێڤییا، جارێکی دیکە گەڕایەوە ئەو یانەیە و بۆ جاری یەکەم بە درێسی یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیە رووبەڕووی بلاوگرانا دەبێتەوە.

رامۆس لە دیمانەیەکدا پێش یارییەکە گووتی

یاریی کردن بەرامبەر بارسێلۆنا لە یاریگایەکی دیکە هیچ جیاوازیەکی نیە، ئەوان هەمان یانەی رابردوون و یارییەکی جوان و خێرا دەکەن، دڵنیام یارییەکی سەرنجڕاکێش دەبێت. حەز دەکەم لەو یارییە دوای ماوەیەکی زۆر گۆڵێکی دیکە بەرامبەر بارسا تۆمار بکەم، هەرچەندە ئامانجی سەرەکیم ئەوەیە بتوانم لەگەڵ هاوڕێکانم پارێزگاری لە تۆڕی گۆڵەکەمان بکەین و هەمووشمان گۆڵێک و شێوازێکی ئاهەنگگێڕانمان بۆ خۆمان ئامادە کردووە

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی زانیاری دەستکەتووە، سێرخیۆ رامۆس بۆ یارییەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا لە پێکهاتەی سەرەکی نابێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button