ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول چارەنووسی تیاگۆ یەکلایی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

بۆ یەکلایی کردنەوەی چارەنووسی تیاگۆ ئالکانتارا، لیڤەرپوول لەگەڵ یاریزانەکە دەست بە گفتوگۆ دەکات.

پێگەی بڵاویکردووەتەوە، 90min، تیاگۆ ئالکانتارا بە روونی بە بەرپرسانی یانەکەی راگەیاندووە، دەیەوێت لە لیڤەرپوول بمێنێتەوە، یۆرگن کڵۆپی راهێنەری یانەکەیش پاڵپشتی لە مانەوەی یاریزانەکە دەکات.

بەپێی هەمان سەرچاوە، سەرەڕای خواستی کڵۆپ بۆ مانەوەی ئەستێرە ئیسپانییەکە، بەهۆی زۆری رێژەی پێکانی تیاگۆ، کەسانێک هەن لەناو یانەکە لە مانەوەی ئەو یاریزانە دڵنیانین.

تیاگۆ بەهۆی پێکانە زۆرەکانی، بە درێژایی وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ تەنیا لە 14 یاریدا بەشداربوو. لەم وەرزەیش بەهۆی ئەو پێکانەی لە مانگی نیسان تووشی بووە، تا ئێستا بەشداری هیچ یارییەکی نەکردووە.

تیاگۆ ئالکانتارا

ئەستێرە تەمەن 32 ساڵانییەکە، لە هاوینی 2020 بە بڕی 22 ملیۆن یۆرۆ لە بایرن میوشنەوە گواسترایەوە بۆ لیڤەرپوول، بەڵام ئێستا بەرپرسانی یانەکە پێیانوایە سەرەڕای ئەو پارە زۆرەی لەو یاریزانەدا خەرجی دەکەن، سودێکی ئەوتۆی بۆ تیپەکەیان نەماوە.

ئالکانتارا لە هاوینی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول کۆتایی دێت. هەر بۆیە بەرپرسانی رێدز پلانیان داناوە بەر لە مانگی یەک لەگەڵ یاریزانەکە دەست بە گفتوگۆ بکەن.

چەند یانەیەک لە سعودیە و تورکیا چاویان بڕیوەتە یاریزانەکە، لیڤەرپوولیش نیازی نییە کۆتا دەرفەت بۆ فرۆشتنی ناوبراو لەدەستبدات، بەر لەوەی لە هاوین گرێبەستێکی ئازاد ماڵئاوایی بکات.

هەر بۆیە چاوەڕوان دەکرێت، لە مێرکاتۆی زستانە ببێتە کۆتایی چیرۆکی خواستی کڵۆپ و تیاگۆ بۆ مانەوەی یاریزانەکە و خواستی لیڤەرپوولیش بۆ فرۆشتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button