فه‌ره‌نساگرنگترین

لێکۆڵینەوە لەگەڵ چوار یاریزانی پاریس سانجێرمان دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان و هەریەکە لە یاریزانان عوسمان دێمبێلی، رانداڵ کۆلۆ موانی، ئەشڕەف حەکیمی و لاڤین کورزاوا لەلایەن لیژنەی خولی فەرەنسییەوە بانگکران، ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی چەندین راپۆرت لەبارەی بەکارهێنانی گوتە و دروشمی توندوتیژیانە لە یاری کلاسیکۆی فەرەنسا لە بەرامبەر مارسیلیا.

دێمبێلی، کۆلۆ موانی، حەکیمی و کورزاوا لە دوای بردنەوەی یارییەکە بە ئەنجامی 4-0، چوونەتە نێو ئەڵتراسی یانە پاریسییەکە و ئاهەنگیان گێڕاوە.

جیا لەم یاریزانانە، پاریس سانجێرمان بە تەنیاش بە بەکارهێنانی دروشمی دژ بە هاوگەڕەزخوازی لە هەمان یاریدا تۆمەتبار کراوە.

لیژنەی خولی فەرەنسی دووپاتیدەکاتەوە، لیژنەی تەمبێکاری لە تەواوی وردەکارییەکانی یارییەکە دەکۆڵێتەوە و پێشبینی دەکرێت، لە 5ی مانگی داهاتوو، یاریزانەکان گوتەی خۆیان پێشکەش بکەن.

دوای بەدەست گەیشتنی چەندین راپۆرت لەلایەن دەستەی سەرپەرشتیاری یارییەکە و گوێ گرتن لە قسەی هاندەران و یاریزانانی پاریس سانجێرمان، دەستەی تەمبێکاری بڕیاریداوە بانگی هەریەکە لە یاریزانان عوسمان دێمبێلی، ئەشڕەف حەکیمی، رانداڵ کۆلۆ موانی و لایڤین کورزاوا بکات، تاوەکو گوتەکانیان لە رۆژی 5ی ئۆکتۆبەر پێشکەش بکەن.

ئامێلیا کاستێرا، وەزیری وەرزشی فەرەنسا، داوای لە پاریس سانجێرمان کردووە، ناسنامەی تۆمەتباران دەستنیشان بکات

ئەم دروشمانە، ئاهەنگەکەی پارک دۆ پرێنسیان تێکدا، پێویستە ئەم جۆرە رەفتارانە لە یاریگاکان بەزووترین کات بنبڕ بکەین.

دوای رووداوەکان، پاریس سانجێرمان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و بە توندی سەرکۆنەی دروشمەکانی کرد

پی ئێس جی بە هەموو شێوەیەک سەرکۆنەی هەموو جۆرە جیاکارییەک دەکات، بە تایبەت لە دژی هاوڕەگەزخوازان. دەمانەوێت دووپاتی بکەینەوە، ئەم جۆرە رەفتارانە لە یاریگا و کۆمەڵگەی ئێمە جێگەی نابێتەوە. پاریس سانجێرمان چەندین ساڵ لەگەڵ چەندین کۆمەڵە کار بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەموو جۆرە جیاکارییەک دەکات، رێگە بە بوونی ئەم جۆرە کەسانە لە نێو یانەکە نادرێت و تەنانەت بە هاندەرانیش. لە چەند رۆژی داهاتوودا لەگەڵ هاوبەشانمان کۆدەبینەوە.

شەممەی داهاتوو، پاریس سانجێرمان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر کلێرمۆنت یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button