یاریگا –
ئەمڕۆ چوارشەممە، کاتژمێر 20:00 بە کاتی کوردستان، لە یارییەکانی گەڕی حەوتەمی لالیگا، ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری لاس پاڵماس دەکات.
تۆڕی وەرزشی یاریگا، لەم راپۆرتەدا تیشک دەخاتە سەر 10 ژمارە و راستی لە مێژووی رووبەڕبوونەوەی نێوان هەردوو یانە.
1 – لە لالیگا، ریال مەدرید لە دوایین 7 یاری بەرامبەر بە لاس پاڵماس تووشی شکست نەبووە (5 بردنەوە، 2 یەکسانبوون).
2 – لاس پاڵماس 51 یارییە بەدوای یەک لە مەدرید سەکەوتنی بەدەست نەهێناوە (13 یەکسانبوون، 38 دۆڕان).
3 – ریال مەدرید لە دوایین 16 یاری، کە لە رۆژی چوارشەمماندا یاری کردووە، نەدۆڕاوە (13 بردنەوە، 3 یەکسانبوون).
4 – لە لالیگا، 13 یارییە بەدوای یەک، ریال مەدرید لە یاریگای خۆی گۆڵ دەکات (36 گۆڵی کردووە).
5 – کارلۆ ئانچێلۆتی یەکەمجارە رووبەڕووی لاس پاڵماس دەبێتەوە.
6 – ئانچێلۆتی پێشتر لە لالیگا رووبەڕووی 26 یانە بووەتەوە، شکستی بە 25 یانەیان هێناوە، تەنیا لە جیرۆنای نەبردووەتەوە.
7 – دوایین شکستی ریال مەدرید بەرامبەر لاس پاڵماس، لە ئۆکتۆبەری 2001 بوو، بە ئەنجامی 4-2 یارییەکەی دۆڕاند.
8 – جۆناسان ڤیێرا، یاریزانی لاس پاڵماس، لە شەش یاری بەشداری لە کردنی 4 گۆڵ کردووە بەرامبەر بە ریال مەدرید (3 گۆڵ و 1 ئەسیست) هەر سێ گۆڵەکەی بە لێدانی سزا بووە.
📸💭 ¡Hora de recordar nuestros duelos!
🆚 @UDLP_Oficial #RealMadridLasPalmas pic.twitter.com/L3oZfZGuny— Real Madrid C.F. (@realmadrid) September 26, 2023