ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تۆتنهام دەرگا بەڕووی بارسێلۆنادا دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی تۆتنهام ئامادەیە لە مێرکاتۆی زستانە، جیۆڤانی لۆ سێلسۆ، بە یانەی بارسێلۆنا بفرۆشێت.

پێگەی فووتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، تۆتنهام دەیەوێت لە مێرکاتۆی زستانە دەستبەداری لۆ سێلسۆ ببێت، نرخی نوێی یاریزانەکەیش بە 12 ملیۆن پاوەند دیاری کراوە.

بۆ گواستنەوەی جیۆڤانی لۆ سێلسۆ، بارسێلۆنای ئیسپانی لە مێرکاتۆی هاوینە، ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە تۆتنهامی ئینگلیزی کرد. لە پێناو بەهێزتر کردنی هێڵی ناوەڕاستی تیپەکەی.

بەڵام هەوڵەکانی کاتالۆنییەکان سەرکەوتوو نەبوون، چوونکە ئەو نرخەی تۆتنهام داوای دەکرد زۆر بوو. بارسایش نەیدەویست بڕە پارەیەکی زۆر لە گواستنەوەی ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییەدا خەرج بکات.

بەڵام سپێرز دەیەوێت لە مانگی یەک دەستبەرداری یاریزانەکە ببێت، چوونکە گواستنەوەی جەیمس مادیسن و پێشکەشکردنی ئاستە بەرزەکەی ئەستێرە ئینگلیزییەکە، دەرفەتی یاریکردنی سێلسۆی کەمکردووەتەوە.

ئەینج پۆستێکۆگلوی راهێنەری یانەکە هێشتا بە تواناکانی جیۆڤانی سەرسامە، بەڵام یاریزانەکە بە کورسی یەدەگ رازی نییە. ئەمەیش دەرفەتێکی زێڕین بە بارسا دەدات تا جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ گواستنەوەی یاریزانە دڵخوازەکەی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button