تێن هاگ بەدوای سیخوڕەکەی مانچێستەر یونایتددا دەگەڕێت
یاریگا
ئێریک تێن هاگ راهێنەری هۆڵەندی یانەی مانچێستەر یونایتد باسی لە دەنگۆی شەڕی یاریزانەکان کرد لە ژووری جلگۆڕین و ڕایگەیاند کە دڵنیا نییە هەواڵەکە لە ناوەوە دزەپێکردووە یان نا.
راهێنەرەکەی مان یونایتد لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی ئەم گەڕەی پرێمەرلیگ سەبارەت بە نائارامی و گرژییەکانی ژووری جلگۆڕین وتی
نازانم سیخوڕێکمان هەیە و ئەم هەواڵە لە ناوەوە دزەپێکراوە یان نا، بەڵام بۆچوونی یاریزانەکانم دەزانم و دەیانناسم. هەمووان دەتوانن پێشنیار بکەن و ئێمە هیچ کێشەیەکمان لەوەدا نییە. لە یونایتد دەبێت هەموو یارییەک ببەیتەوە و هەمیشە بەو شێوەیە بووە. ئەگەر سەرنەکەوتیت جیاوازیت دەبێت. هەروەها ئێمە چاومان لە یارییەکەی سبەینێیە و لەو باوەڕەدام کە یارییەکی ئاسانمان لە پریمەرلیگدا نییە
تێن هاگ لەبارەی دۆخی پێکانەکەی هاری مەگوایەر و یاریزانەکانی دیکەی یانەکەشی گووتی
هاری ماگوایەر پێکان هەیە بەڵام دوای مەشقەکان جارێکی تر پشکنینی بۆ دەکەینەوە. هەروەها ڤاران مەشق و ڕاهێنان دەکات و دەبینین ئامادەیە یان نا. هەروەها ئەمرابات و ماسۆن ماونت مەشق و ڕاهێنان دەکەن و بارودۆخیان دەپشکنین
مانچێستەر یونایتد دوای سێ دۆڕانی لەسەر یەک بەرامبەر ئارسیناڵ و برایتۆن لە پرێمەرلیگ و هەروەها دۆڕانەکەی بەرامبەر بایرن میونشن لە چامپیۆنزلیگ، ئەمجارەیان لە گەڕی شەشەمی پرێمەرلیگی و لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی بێرنلی دەبێتەوە