ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بە فەرمی جولیان ناگلیسمان بووە راهێنەری ئەڵمانیا

Yariga App

یاریگا –

بە شێوەیەکی فەرمی جولیان ناگلیسمان بووە راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا.

کەمێک لەمەوبەر یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، بە فەرمی گرێبەستیان لەگەڵ جولیان ناگلیسمان واژۆ کردووە و ناوبراو وەک راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەستبەکاردەبێت.

گرێبەستی راهێنەرە ئەڵمانییەکە لەگەڵ مانشافت بۆ ماوەی 10 مانگ دەبێت، جولیان تا دوای یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024 راهێنەرایەتی ئەو هەڵبژاردەیە دەکات.

دوو هەفتە لەمەوبەر، یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا، بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیان، بڕیاریدا هانس فلیک و هەردوو یاریدەدەرەکەی لە پۆستی راهێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا دووربخەنەوە.

هاوکات جولیان ناگلیسمان، لە کۆتاییەکانی وەرزی رابردوو، لە پۆستی راهێنەرایەتیکردنی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دوورخرایەوە، ئەمەیش دەبێت بە یەکەم گەڕانەوەی راهێنەرەکە لەو کاتەوەی لە بایرن دابڕاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button