یاریگا –
بەهۆی لیۆنیل مێسی، چێشتخانەیەک لە شاری مەیامی ئەمریکی ناوبانگێکی زۆری پەیداکردووە.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، لیۆنێل مێسی بەهۆی خواردنی پیتزایەک لە چێشتخانەیەکی شاری مەیامی ئەمریکی، ناوبانگێکی بەرفراوان و شێتانەی بۆ چێشتخانەکە پەیداکردووە.
چێشتخانەی پانچێرۆ لە شەوێکدا گۆڕاوە بۆ یەکێک لە دڵخوازترین چێشتخانەکانی مەیامەی، بەهۆی ئەوەی لیۆنێل مێسی پاش خواردنی پیتزایەکی ئەوان لە رێگەی ستۆری ئینستاگرامەکەی وێنەیەکی پیتزاکەی بڵاوکردبووەوە و سوپاسی کردبوون.
La última historia de Instagram de Lionel Messi.
Canje con una pizzería, el sueño del pibe (¿ser campeón del mundo? Sueño mejor). pic.twitter.com/puidVGM2Xn
— BLENDER (@estoesblender) September 16, 2023
دوای چەند کاتژمێرێک سەدان کەس رووییان لەو چێشتخانەیە کرد بۆ ئەوەی تامی ئەو پیتزایە تاقیبکەنەوە کە مێسی ستایشی کردوو، خەڵکی بە ریزێکی دوور و درێژ نۆرەیان گرتووە تا بتوانن چێژ لەو خواردنە وەرگرن.
ئەوەی زیاتر جێگای سەرنجە ئەوەیە کە هەژماری فەرمی چێشتخانەکە لە ئینستاگرام بۆ ماوەیەک زانیاریەکانی نوێکردەوە و نووسیویەتی: “ئەو چێشتخانەییەی کە پیتزای دڵخوازەکەی لیۆنێل مێسی پێشکەش دەکات!”، هێمای بزن (G.O.A.T)ی هاوپێچ کردووە، وەک ئاماژەیەک بۆ باشترین یاریزانی جیهان.
A pizzeria in Miami has enjoyed a bumper boost in business after Inter Miami star Lionel Messi gave it his seal of approval on social media🍕#MLShttps://t.co/g1KfDc61qs
— AS USA (@English_AS) September 19, 2023
خواردنە دڵخوازەکەی مێسی
بەپێی پێگەی ئەمریکا تی ڤی، خواردنی پیتزای پەنیری یەکێکە لە دڵخوازترین خواردنەکان لەلای ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە، ناوبراو لە بارسێلۆنا خوی بەو خوردنە گرتووە.
مێسی دوای کۆتاییهاتنی هەموو یارییەکی بارسێلۆنا حەزی دەکرد ئەو جۆرە پیتزایە بخوات، چوونکە رێژەیەکی هاوسەنگی کاربۆهیدرات، پرۆتین و چەوری تێدایە. لەگەڵ ئەوەیشدا تامێکی تایبەت و چێژبەخشی هەیە.