ئه‌مریکاگرنگترین

دوای 4 ساڵ یەکەمجارە مێسی ئەم رووداوەی بەسەردێت

Yariga App

یاریگا –

درەنگانی شەوی رابردوو، لە میانی یارییەکانی خولی ئەمریکی یانەی ئینتەر مەیامەی لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی تۆرنتۆی کرد، یارییەکەیش بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی ئینتەر مەیامی کۆتایی هات.

بەڵام ئەوەی بووە مایەی نیگەرانی بۆ مەیامی پێکانی لیۆنیل مێسی بوو، کە ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە لە خولەکی 37ـی یارییەکە بەهۆی ئازاری ماسولکەکانی یاریگای جێهێشت.

هاوکات بۆ یەکەمجار بوو لە چوار ساڵی رابردوودا مێسی لە گێمی یەکەمی یارییەک گۆڕانکاری پێ بکرێت، کە دوایین جار بەر لەم یارییە لە ساڵی 2018 بەرامبەر سێڤییا لە گێمی یەکەم یاریگای جێهێشت.

بە شێوەیەکی گشتیش ئەفسانەکەی تانگۆ لە کۆی ئەنجامدانی 937 یاری لە ژیانی پیشەگەری خۆیدا، تەنیا 8 یاری لە گێمی یەکەم یاریگای جێهێشتووە.

هەر سەبارەت بە پێکانەکەی لیۆ، رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ئینتەر مەیامی لە یاری کۆتایی جامی ئەمریکای کراوە یاری هەیە، بەڵام هێشتا دیار نییە مێست دەتوانێت بەشداری یارییەکە بکات تاخود نا.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئامەژەی بەوەیش کردووە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ یاریزانەکە، بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی یاریزانەکە دەدرێت.

مێسی لە کاتی جێهێشتنی یاریگا

بابەتی زیاتر

Back to top button