ئه‌وروپاگرنگترین

ریال مەدرید بە ئەستەم بردنەوەی بەدەستهێنا

Yariga App

یاریگا

ریال مەدرید لە یەکەم یاریی وەرزی نوێ چامپیۆنزلیگ بە ئەنجامی 1-0 لە یونیەن بەرلینی ئەڵمانی بردەوە.

لە کۆمەڵەی سێیەم لە قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ریال مەدرید لە ناو سانتیاگۆ بێرنابیۆ مێوانداری یونیە بەرلینی ئەڵمانیا کرد و بە زەحمەت توانی یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بباتەوە و سێ خاڵی یارییەکەی بردەوە.

نیوەی یەکەمی یارییەکە یاریزانانی یانە شاهانەکە زۆر هەوڵیاندا بۆ تۆمار کردنی گۆڵ، هەر هەموو هەوڵەکانیان بێ ئەنجام بوون و نەیانتوانی تۆڕی گۆڵی یانەی میوان بهەژێنن و ئەو نیوەیە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و هەردوو یانە بە هیوای ئەوەی نیوەی دووەم لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی بکەنەوە بەرەو ژووری خۆ گۆڕین چوون.

نیوەی دووەم یاریزانانی مێرنگی زۆر بە باشی دەستیان بە یارییەکە کرد، بەڵام ستون ببووە رێگر لە بەردەوامیان و جارێک رۆدریگۆ و جارێکیش خۆسێلۆ تۆپەکەیان بەر ستون کەوت.

ناوەڕاستی گێمی دووەم کارلۆ ئانچێلۆتی ناچار بوو هەندێ گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەی بکات، چوامینی و کاماڤینگای لە یارییەکە بردە دەرەوە و لە شوێنی ئەوان ڤالڤێردی و کروس هاتنە ناو یاریگا.

یارییەکە خەریکبوو بەبێ گۆڵ کۆتایی بێت، بەڵام لە کۆتا خولەکەکانی یارییەکە و لە کاتی زیاد کراو، ڤالڤێردی شوتێکی ئاراستەی گۆڵی یانەی یونیەن بەرلین کرد، دواتر جود بێلینگهام توانی سوود لە تۆپەکە ببینێت و لە خولەکی 94 گۆڵی بردنەوەی تیپەکەی کرد.

بەم شێوەیە ریال مەدرید یەکەم سێ خاڵی وەرزی نوێ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بردەوە و یونیەن بەرلینیش لە یەکەم بەشداری کردنی تووشی یەکەم دۆڕان بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button