ئینگلتەراگرنگترین

نامە کورت و کۆمێدییەکەی مێسی بۆ کاراگەر

Yariga App

یاریگا-جەیمی کاراگەر ئاشکرای دەکات، لیۆنێل مێسی نامەیەکی یەک ووشەیی بۆ ناردووە، پاش ئەوەی رەخنەی لەو یاریزانە گرتووە.

کاراگەری یاریزانی پێشووی لیڤەرپوول، شیکەرەوەی سکای سپۆرت لە میانەی پڕۆگرامەکەیدا لە پاڵ گاری نیڤڵ و میکا ریچاردس و تێری هێنری، ووردەکاری رووداوەکەی ئاشکراکرد کە لە 2021 روویداوە.

ئەوکاتەی مێسی پەیوەندی بە پاریسەوە کردووە، کاراگەر لە سکای سپۆرت رەخنەی لە بڕیارەکەی گرت و وتی “بڕیارەکەی هیچ مانایەکی نیە و هەمان هەڵەی رۆناڵدۆ دووبارە دەکاتەوە”.

پاش ئەو بەرنامەیە، مێسی نامەیەکی بۆ کاراگەر ناردووە و تەنها نوسیوییەتی “بورۆ” کە بە مانای “گوێ درێژ دێت”.

کاراگەر روویکردە میکا ریچاردس و  بە شانازییەوە وتی

خۆ مێسی نامەی بۆتۆ نەناردووە، ئەو من پێتان دەڵێم ئەو چی پێ بۆ نوسیم. ئەو تەنها نوسیبووی “بورۆ” ، ووشەکە ئیسپانییە نازانم مانای چیە. یانی چی؟

کەیت ئابدۆی هاوکاری لەولاوە وەڵامی دایەوە کە بە مانای “گوێ درێژ ” دێت ئەمەش هەمووانی هێنایە پێکەنین .

بابەتی زیاتر

Back to top button