یاریگا –
ئیڤان پێرسیچی کڕواتی و ئەستێرەی یانەی تۆتنهام تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی بووە.
کەمێک لەمەوبەر پێگەی فەرمی یانەی تۆتنهام بڵاویکردەوە، پشتڕاستی دەکەینەوە کە ئیڤان پێرسیچ تووشی پێکانێکی سەخت بووە لە بەستەرەی ئەژنۆی پجڕاوە.
یانە ئینگلیزییەکە ئاماژەی بەوەیش کردووە، پێرسیچ لە مەشقەکان بەبێ بەرکەوتنی لەگەڵ هیچ یاریزانێکدا تووشی ئەو پێکانە بووە، بەم زووانە نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.
We can confirm that Ivan Perisic has suffered a complex Anterior Cruciate Ligament (ACL) injury in his right knee.
The experienced Croatia international sustained the injury in non-contact training and will undergo surgery.
Wishing you well in your recovery, Ivan 💪 pic.twitter.com/U9BMv2U7Kb
— Tottenham Hotspur (@SpursOfficial) September 20, 2023
پچڕانی بەستەری ئەژنۆ بە یەکێک لە مەترسیدارترین جۆری پێکانەکان دادەنرێت، کە بەلای کەمی 6 مانگی پێویستە بۆ چاکبوونەوە.
ئیڤان لە هاوینی 2022 بە گرێبەستێکی ئازاد لە ئینتەر میلانەوە گواسترایەوە بۆ تۆتنهام، بە درێسی یانە ئینگلیزییەکە 50 یاری کردووە، خاوەنی 1 گۆڵ و 14 ئەسیستە.