ئه‌وروپاگرنگترین

هاری کەین لەبەر ئەم هۆکارە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە نەکرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدرید لە میرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا ئۆفەرێکی پێشکەش بە هاری کەین کرد،بەڵام ئۆفەرەکە لەلایەن هاری کەینەوە رەتکرایەوە.

بڕیارەکەی کەین بۆ جێهێشتنی تۆتنهام لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینەدا دوای 19 ساڵ لە پۆشینی درێسی ئەم یانەیە جدی بوو.

ئۆفەری جیاواز پێشکەش بە کاپتنی ئینگەلتەرا کرابوو و دواجار گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە باشترین بژاردە بۆ ئەو بایرن میونشنە و دواجار وایکرد راهێنەرانی تۆتنهام لەسەر رۆیشتنی رەزامەندی دەرببڕن.

ئەم ئەستێرە ئینگلیزییە بە واژۆکردنی گرێبەستێک بە بەهای زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە کرد.

بەڵام ئێستا زە سەن نهێنیەکی ئاشکرا کردووە کە دەتوانێت سەرنجی زۆرێک لە هاندەرانی تۆپی پێ بەلای خۆیدا رابکێشێت. ئەوان بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە ریال مەدرید بە شێوەیەکی جدی هەوڵی گواستنەوەی ئەم هێرشبەرەی دەدا و تەنانەت ئۆفەرێکیشی بە بڕی 65 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش کرد.

رۆیشتنی کەریم بێنزێما وایکردبوو یانەی ریال بەدوای یاریزانێکی ژمارە 9دا بگەڕێت، کینیش بژاردەی سەرەکی ئەوان بوو و ئەو یاریزانەی کە کارلۆ ئەنچیلۆتی رەزامەندی لەسەر دابوو بۆ پڕکردنەوەی ئەم پۆستە، کە دواجار لە لایەن هێرشبەرەکە و یانەی تۆتنهامەوە رەتکرایەوە.

ئەو بڕە پارەیەی کە پێشکەشیان کردبوو بەلای بەڕێوبەرانی تۆتنهامەوە زۆر کەم بوو، رێککەوتنی کەینیش لەگەڵ بایرن وایکرد یانە مەدریدییەکە چیتر چانسی وەرگرتنی ئەم یاریزانەی نەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button