چامپیۆنزلیگ

شەڕێکی گەورە لە نێوان هاندەرانی میلان و نیوکاسڵ روویدا

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو لە میلان یەکێک لە هاندەرانی یانەی نیوکاسڵ بە چەقۆ هێرشی کرایە سەر.

شەوی رابردوو، نیوکاسڵ لە یەکەم یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای سان سیرۆ رووبەڕووی ئەی سی میلان بووەوە و یارییەکە بە یەکسانبوونێکی بێ گۆڵ کۆتایی هات.

ناکۆکی و گرژی لەنێوان هاندەرانی ئیتاڵی و ئینگلیزدا هەمووکات هەبووە، بەڵام ئەو رووداوە دوور لە گیانی وەرزشییە سەرنجی میدیاکانی جیهانی بەلای خۆیدا راکێشا.

یەکێک لە هاندەرانی نیوکاسڵ، بە ناوی ئێدی مەککەی تەمەن 58 ساڵ، بۆ بینینی ئەم یارییە چووبووە سان سیرۆ، دوای کۆتایی یارییەکە لەگەڵ کوڕەکەی و هاوڕێ نزیکەکەی کەلە یاریگاکە دەڕۆیشتنە دەرەوە بە چەقو هێرشیان کرایە سەر.

سکای نیوز بڵاویکردەوە، بە هەشت کەس هێرشیان کردە سەریان و دوو چەقۆ بەر دەست و چەقووەکیش بەر پشتی کەوت. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی دەستبەجێ بکەوێتە سەر زەوی و خوێنێکی زۆری لێ بڕوات.

ئامادەبوونی کارمەندانی پزیشکی لە کاتی خۆیدا وایکرد ئەم هاندەرە زوو بگەیەنرێتە نەخۆشخانە و ئێستا باری تەندروستی جێگیر بووە و هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە.

ناکۆکی هاندەرانی تۆپی پێی ئیتاڵیا و ئینگەڵتەرا لە ساڵانی نەوەدەکانەوە دەستی پێکردووە و تا ئەمڕۆش بەردەوامە و دیمەنی ناشیرینی ناوەوە و دەرەوەی یاریگاکانی لێکەوتووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button