ئەمشەو گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگ کۆتایی دێت
یاریگا
ئەمشەو بە ئەنجامدانی هەشت یاریی دیکە گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگ بەردەوام دەبێت.
ریال مەدرید – یۆنیەن بەرلین
شاهانەکان لە یەکەم یاریی وەرزی نوێ چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی میوانێکی تازەی پاڵەوانتیەکە دەکات. بەرلینیەکان بە سەرکردایەتی لیۆناردۆ بونۆچی نایانەوێت نێچیرێکی ئاسان بن و هەموو هەوڵ بۆ نوسینەوەی ژمارەیەکی پێوانەیی مێژوویی دەدەن.
گاڵاتاسەرای – کۆپێنهاگن
لە شاری ئیستانبۆلی تورکیا یانەی گاڵاتاسەرای میوانداری کۆپێنهاگنی دانیمارکی دەکات. هەردوو یانە ژوانەکەیان نوێ نیە و پێشتر دووجاری دیکە رووبەڕووی یەکتری بونەتەوە.
ئارسیناڵ – ئایندهۆڤن
ئارسیناڵ دوای شەش وەرز دابڕان لە چامپیۆنزلیگ، وەرێ رابردوو دوای ئەوەی توانیان پلەی دووەمی پرێمەرلیگ بەدەست بێنن، جارێکیدیکە بلیتی پاڵەوانتیەکەیان بەدەست هێناوە. گەنەرز دوایینجار وەرزی 2016/2017 بوو بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای کرد.
بایرن میونشن – مانچێستەر یونایتد
جیلی کۆن زۆربەیان فاینەڵی 1999 لەبیرماوە، کاتێک یانە ئینگلیزیەکە لە چەند خولەکی کۆتایی ریمۆنتادایان بەسەر شەیتانە سوورەکانکرد. هەردوو یانە دوای نزیکەی حەوت ساڵ جارێکی دیکە رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە. دوایین ژڤانی هەردوو یانە بە بردنەوەی باڤارییەکان لەساڵی 2016 کۆتایی هات.
ریال سۆسیداد – ئینتەر میلان
ئینتەر میلان دوای بەدەستهێنانی پلەی دووەمی وەرزی رابردوو، دەیەوێت مێژوویەکی نوێ تۆمار بکات و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بۆ دووەم ساڵی لەسەر یەک بگاتەوە ئەم قۆناغە. ریال سۆسیدادیش دوای ساڵانێکی زۆر گەڕاوەتەوە و نایەوێت وا بە ئاسانی وەکو دوایین وەشانخۆی بەدەستەوە بدات.
سێڤییا – لێنس
سێڤییا وەرزی رابردوو هەر زوو هاندەرەکانی بێ هیوا کرد و هەر لە قۆناغی یەکەم ماڵئاوایی کرد. بەڵام ئەم ماڵئاوایی کردنەیان بووە خێر وبەرەکەت و لە یۆرۆپالیگ توانیان ناسناوەکە بەدەست بێنن.
بێنفیکا – رێد بوڵ سالزبورگ
بێنفیکا دوای چوار بردنەوەی لەسەر یەک لە خولی نایابی پۆرتوگال، بە باشی خۆی بۆ وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ ئامادە کردووە. لەلایەکی دیکەوە یامە نەمساییەکە دەیەوێت هاوشێوەی دوو وەرز لەمەوبەر جارێکی دیکە قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ تاقی بکاتەوە.
سپۆرتینگ براگا – ناپۆلی
ناپۆلی وەرزی رابردوو توانی ناسناوی سێریائەی بباتەوە، بەڵام راهێنەرەکەیان لەدەستدا و ئەم وەرزەش لە خولی نێوخۆیی بارودۆخیان باش نیە و لە دوایین دوو یاریی تامی بردنەوەیان نەکردووە.