جیهان

ئەستێرەیەکی هیندی لاسایی رۆنالدۆ دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەی تیپی کریکێتی هیندستان خۆشی تایبەتی رۆناڵدۆی پێشکەش کرد.

لە یاری کۆتایی کێبڕکێی کریکێتی جامی ئاسیای 2023، هەڵبژاردەی هیندستان دوای پێنج ساڵ توانی نازناوەکە بەدەست بهێنێت و بەربەستی سریلانکا تێپەڕێنێت.

محەممەد سیراج ئەستێرەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بوو لەم یاریەدا. یاریزانە هیندییەکە لە ئۆڤەری کۆتاییدا خۆشی بەناوبانگی ئەستێرە پورتوگالیەکەی نیشان دا دوای ئەوەی ویکێتی پێنجەمی خۆی تەواو کرد و تیپەکەی لە بردنەوەی ناسناوەکە نزیکتر کردەوە.

سیراج کە لە کۆتایی ئەم یارییەشدا نازناوی باشترین یاریزانی یاری کۆتاییشی بەدەستهێنا، خۆشی تایبەت و بەناوبانگی کریستیانۆ رۆناڵدۆ “siuu” نیشاندا، کە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە میدیاکاندا دەنگدانەوەی هەبوو.

یاریزانە کریکێتە تەمەن 29 ساڵەکە خەڵکی شاری حەیدەرابادی هیندستان خەڵاتی باشترین یاریزانی پێشکەش بە کرێکارانی مەیدانی سریلانکا کرد، دوای ئەوەی پاڵەوانێتیەکەی بەدەستهێنا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە سریلانکا و پاکستان بە هاوبەشی میوانداری جامی نەتەوەکانی ئاسیایان کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button