چامپیۆنزلیگ

ئەرکی قورسی بایرن میونشن بەرامبەر مانچێستەر یونایتد

Yariga App

یاریگا-

تۆماس تۆخێل، راهینەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، لە یەکەم یاری خولی یانە پاڵەوانانی ئەوروپا بە هۆی ئەوەی یەک یاری سزا دراوە ناتوانێت یاوەری تیپەکەی بکات و لە کورسی یەدەگی تیپەکەی دابنیشێت.

شەوی چوارشەممە یانەی بایرن میونشن یەکێک لە گرنگترین یارییەکانی هەفتەی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر مانچستەر یونایتد لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا ئەنجام دەدات. بایرن لە چەند هەفتەی rابردوودا ئاستێکی باش و بەرچاوی لە بۆندسلیگادا پێشکەش کردووە، سەرەڕای یەکسانبوونەکەی ئەم هەفتەیە بەرامبەر بایەر لیڤەرکوزن، بەڵام توانی لەژێر سەرکردایەتی توخێلدا نمایشێکی نایاب پێشکەش بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە کە مانچستەر یونایتد لە خولی ئینگلیزیدا بارودۆخێکی باشی نییە و دوای پێنج هەفتە لە دەستپێکردنی وەرزی نوێ، لە پلەی 13ی رێزبەندی پریمەرلیگدایە.

بەڵام ئەو هەواڵە خۆشەی کە رەنگە هاوکاری یونایتد بکات بەرامبەر بایرن ئەوەیە کە بایرن میونشن ناتوانێت سوود لە بوونی راهێنەرە ئەڵمانیەکەی لەسەر کورسی یەدەگ وەربگرێت و ناچار دەبێت بە بێ راهینەر رووبەڕووی مان یونایتد ببێتەوە.

بە پێی راپۆرتیکی پێگەی گۆڵ، لە دوایین یاری کە بایرن میونشن لە کۆتا وەرزی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مانچستەر سیتی ئەنجامیدا، توخێل لەلایەن ناوبژیوان بە کارتی سوور سزادرا و لە یاریگا کرایە دەرەوە، هەروەها بەهۆی ئەمەوە لە یارییەکەی بەرامبەر مانچێستەریونایتد لە شەوی چوارشەممە دەبێت لەناو هاندەرەکان سەیری یارییەکە بکات.

هەرچەندە پێدەچێت ئەم رووداوە کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر ئاستی بایرن لەم یارییەدا نەبێت، بەڵام یونایتد هیوادارە بتوانێت ئەم دەرفەتە بەکاربهێنێت و مەرجەکانی ئەم یارییە بە سودی خۆی بگۆڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button