یاریگا –
یانەی نەسری سعودی بە ئامادەبوونی ئەستێرەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هەروەها سادیۆ مانێ و برۆزۆڤیچ و ئۆتاڤیۆ و لاپۆرتی رووبەڕووی یانەی پێرسپۆلیس دەبێتەوە.
لویس کاسترۆ راهێنەری یانەی نەسر پێنج یاریزانە بیانیەکەی بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ لە پێکهاتەکەیدا دادەنێت. لەسەر بنەمای ئەم پێکهاتەیە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ، سادیۆ مانێ، برۆزۆڤیچ، ئۆتاڤیۆ و لاپۆرتی لە لیستەکەدا دەبن بۆ یارییەکەی بەرامبەر پێرسپۆلیس، هەروەها فۆفانا و ئەلێکس تێلێس و ئەندەرسۆن تالیسکا لە یەکەم یاری ئاسیای یانەکەیان لە پێکهاتەی سەرەکیدا نابن.
کاسترۆ وەک یارییەکانی پێشوو بە سیستەمی 1-3-2-4 تیپەکەی دەنێرێتە ناو یاریگا، هەرچەندە زۆرێک لە تیپەکان بەم سیستەمە لەبەرامبەر پێرسپۆلیس یارییان کردووە و یاریزانانی گۆڵمحەمەدی بە باشی پێی ئاشنان.
نەواف عەقیدی گۆڵپارێزی نایەی نەسر لە گۆڵەکەدا دەوەستێت و عەلی عوجەیمی بەرگریکاری یانەی نەسریش پێدەچێت لە هێڵی دڵی بەرگریدا بێت. سوڵتان غانم لە لای راست و محەمەد قاسم لە لای چەپی هێڵی بەرگری یاری دەکات.
عەبدوڵڵا خەیبەری و مارسێلۆ برۆزۆڤیچ دوو لە هێڵی ناوەڕاست دا دەبن و ئۆتاڤیۆ، عەبدولڕەحمان غەریب،سادیۆ مانێ یاریزانە باڵەکانی ئەو پێکهاتەیە دەبن.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری سەرەکی نەسر دەبێت لەم یارییەدا.
واتە یانەی نەسر بەم پێکهاتەیەی خوارەوە بەرامبەر پێرسپۆلیس یاری دەکات:
نەواف عەقیدی، سوڵتان غەنام، ئێمریک لاپۆرت، عەلی عوجەیمی، حوسێن قاسم، عەبدوڵڵا خەیبەری، مارسیلۆ برۆزۆڤیچ، عەبدولڕەحمان غەریب، ئۆتاڤیۆ، رۆناڵدۆ، سادیۆ مانێ.