یاریگا –
میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسیناڵ، باس لە هۆکاری یاریکردنی دەیڤد رایا بەشێوەی سەرەکی دەکات.
دوێنێ یەکشەممە لە میانی یارییەکانی گەڕی پێنجەمی پرێمەرلیگ، ئارسیناڵ لە یاریگای گۆدیسۆن پارک بووە میوانی ئێڤەرتن، یارییەکە بە تاکە گۆڵێکی لیاناردۆ ترۆسارد، لە بەرژەوەندی گەنەرز کۆتایی هات.
ئەوەی جێگای سەرنج بوو یاریکردنی دەیڤد رایای ئیسپانی بوو بەشێوەی سەرەکی لە جێگای ئارۆن رامسدەیلی ئینگڵتەڕایی و گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکە.
گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە لە مێرکاتۆی هاوینە بەشێوەی خواستن لە یانەی برینتفۆردەوە پەیوەندیکرد بە یانەی ئارسیناڵ.
Thank you for this opportunity and your warm welcome to the Arsenal family. Can’t wait to get started. Come on you gunners 🔴⚪️ pic.twitter.com/3ITApTympz
— David Raya Martin (@daviidraya1) August 15, 2023
دوای یارییەکە میکێل ئارتێتا، هۆکاری یاریکردنی رایای بەشێوەی سەرەکی روونکردەوە و گوتی:
یاریکردن بە رامسدەیل یان رایا، وەک ئەوەیە یاری بە ڤیێرا یان ئێنکێتیا بکەیت و هیچ جیاوازییەکی نییە، پێویستە بۆ هەر یارییەک 11 یاریزان هەڵبژێرم، جیاوازی لە نێوان کەسیاندا ناکەم.
پێشبینی دەکرێت لەمەودوا دەیڤد رایا ببێت بە گۆڵپارێزی سەرەکی ئارسیناڵ، چوونکە ناوبراو زیاتر لەگەڵ پلانەکانی ئارتێتا دەگونجێت.
ئێستا ئارسیناڵ ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی یەکەم یاری خۆی لە قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، رۆژی چوارشەممە لە یاریگای ئیماڕات میوانداری ئایندهۆڤنی هۆڵەندی دەکات.
Leo putting the good in Goodison Park 😉
Relive our 1-0 victory at Everton all over again 👇 pic.twitter.com/PznajqvWgb
— Arsenal (@Arsenal) September 17, 2023