ئاسیاسعوودیەگرنگترین

لێدوانەكانی نێیمار دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر ریاز

Yariga App

یاریگا –

نێیمار دا سێلڤا، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی هیلالی سعودی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بۆ یەكەم بەشداریكردنی لەگەڵ یانە نوێیەكەی و بردنەوە گەورەكەیان.

شەوی رابردوو هیلال لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریازی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی شەش گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی شەشەمی خولی رۆشنی سعودیدا.

لەو یارییەدا گۆڵكاری مێژووی سامبا بۆ یەكەمجار بە درێسی هیلالەوە بەشداری كرد و لە خولەكی 64 هاتە نێو یاریگا.

لەو یارییەدا نیمۆ توانی گۆڵێك درووست بكات و هۆكار بوو بۆ كردنی دوو گۆڵی دیكە.

نێیمار لە ڤیدیۆیەكدا كە لە هەژماری فەرمی هیلال لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس دانراوە نێیمار ووتی: زۆر دڵخۆشم بە یەكەم بەشداریكردنم، هەڕوەها بە ئەسیستەكەم، گەورەترین دلخۆشیم ئەوەیە كە یەكەم بردنەوەم لەگەڵ هیلال بەدەستهێنا.

لە دەێژەی قسەكانیدا ووتیشی: ئێمە پێكەوەین، لە یاری داهاتوودا دەتانبینمەوە.

هەروەها لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی: زۆر دڵخۆشم بە یەكەم بەشداریكردنم و یەكەم بردنەوەم، سوپاسی هاندەرانیش دەكەم بۆ ئەو پێشوازیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button