ئیتاڵیا
تۆتی و مۆرینهۆ یەکدەگرن
فرانچیسکۆ تۆتی ئاشکرای دەکات لەلایەن خۆزێ مۆرینهۆوە داواکراوە لە رۆما.
تۆتی خۆشەویسترین یاریزانی مێژووی رۆمایە و هەموو تەمەنی لەگەڵ ئەو یانەیەدا بەسەربرد، بەڵام دوای وازهێنانی لە یاریکردن وەکو پێویست رۆڵی کارگێڕی نەبوو لە یانەکەدا.
تۆتی بۆ کۆریێری دیلۆ سپۆرت وتی
هەندێک جار نامە بۆ یەک دەنێرین و ماوەیەک پێش ئێستاش بە تەلەفۆن قسەمان کرد، دەیەوێت بچمە پاڵ تیمەکەی بەڵام با بزانین چۆن دەبێت.
کۆریێری لە تۆتی پرسی، ئایا ئەمە مانای ئەوەیە مۆرینهۆ و تۆتی ساڵی داهاتوو لە رۆما دەبن؟
تۆ باسی ساڵێکی دیکە دەکەیت، بەڵام رەنگە هەر لەم ساڵدا رووبدات
بەگووتەی سەرچاوەکە رۆڵی تۆتی خاڵی پەیوەندی نێوان یانەکە و یاریزانان و هاندەران دەبێت.