فهرهنسا
پاریس رێز لە ڤێراتی دەگرێت
یاریگا-یانەی پاریس سان جێرمان رایگەیاند بەر لە یارییەکەی بەرامبەر نیس، بۆنەیەکی رێزگرتن بۆ مارکۆ ڤێراتی رێکدەخەن.
ناوەڕاستکارە ئیتاڵییەکە ماوەی 11 ساڵە یاری بۆ پاریس دەکات و هەفتەی پێشووی، ریزەکانی ئەو یانەیەی بەرەو عەرەبیی قەتەڕی جێهێشت پاش زیاد لە 411 یاری.
ئەمشەو پاریس کاتژمێر 10:00 رووبەرووی نیس دەبێتەوە و یانەکە داوای لە هاندەران کردووە بەر لە وادەی دیاریکراو ئامادەبن لەنێو یاریگا و ماڵئاوایی لە ڤێراتی بکەن.
مارکۆ لە ساڵانی رابردوو یاریزانێکی گرنگی ریزەکانی یانەکە بوو، بەڵام لەگەڵ هاتنی لویس ئێنریکی بەو یاریزانە رەگەیەندرا چیتر لە پلانەکانی یانەکەدا نیە.
یانەی عەرەبی بڕی 45 ملیۆن پاوەندی داوە لەپێناو بەدەستهێنانی خزمەتەکانی و خودی یاریزانەکەش گرێبەستێکی بۆ دوو وەرز لەگەڵ واژۆ کردوون.