ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

سەرۆكی ئاتلێتیكۆ مەدرید پەیامێك بۆ جواو فێلیكس دەنێرێت

Yariga App

یاریگا

ئێنریكێ سێریزۆ، سەرۆكی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی پەیامێك ئاڕاستەی جواو فێلیكسی پۆرتوگالی و یاریزانی یانەكەی دەكات.

جواو فێلیكس لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بەشێوەی خواستن و تا كۆتایی وەرز لە ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.

لە دوای پەیوەندیكردنی بە بارسێلۆناوە فێلیكس چەندین لێدوانی ئاگرینی دا یەكێك لە گرنگترین لێدوانەكانی ئەوە بوو كە لە كاتی ناساندنیدا وەك یاریزانی نوێی یانە كەتەلۆنییەكە ووتی: خەونی منداڵی هاتووەتە دی بە پەیوەندیكردنی بە بارسێلۆناوە و لە كاتی پۆشینی درێسی یانەكە دەستی بە گریان كرد.

سەرۆكی ئاتلێتیكۆ لە لێدوانێكیدا كە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردەوە ووتی: جواو فێلیكس هەموو شتەكانی ناخی پیشاندا، كەلە راستیدا زۆر شت بوو.

بەردەوام بوو ووتی: فێلیكس لە ماوەی دوو ساڵدا دەتوانێت ببێتە باشترین یاریزانی ئەوروپا، من دڵنیام كە لە بارسێلۆنا ئەو كارە دەكات، بەڵام دەبێت بیری بهێنمەوە كە یاریزانی ئاتلێتیكۆ مەدریدە.

جواو فێلیكس لەگەڵ ئاتلێتیكۆ مەدرید 131 یاری كرد و توانی 34 گۆڵ بكات و 18 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button