یاریگا –
لە کلاسیکۆی داهاتوو بارسێلۆنا، بە درێسێکی جیاواز رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.
پێگەی RAC1 بڵاویکردووەتەوە، لە یاری کلاسیکۆی داهاتوو یانەی بارسێلۆنا بە درێسێکی جیاواز بەرامبەر بە ریال مەدرید یاری دەکات، کە یارییەکە لە 29ـی ئۆکتۆبەر لە یاریگای ئۆڵۆمپی لویس کۆمپانیس بەڕێوەدەچێت.
بەپێی سەرچاوە ئیسپانییەکە، بارسێلۆنا لەو یارییەدا لۆگۆی باندی رۆلینگ ستۆنس، لەسەر درێسەکەی دادەنێت کە یەکێکە لە بەناوبانگترین باندەکانی رۆک لە مێژووی میوزیکدا.
ئەم گۆڕانکارییە لە چوارچێوەی گرێبەستێکی نێوان بارسێلۆنا و کۆمپانیای سپۆتیفای دێت کە کۆمپانیاکە تایبەتە بە بواری میوزیک و سپۆنسەری سەرەکی یانە کاتالۆنییەکەیشە.
Spotify will repeat their marketing campaign with Barcelona this season, using El Clasico to promote one of their major artists.
The first Clasico will see the iconic Rolling Stones logo on the Barcelona shirt. (RAC1) #Barca pic.twitter.com/w0KxYKMgA2
— Football España (@footballespana_) September 13, 2023
هاوکات ئەمە جاری یەکەم نییە بارسا ئەم کارە دەکات، لە رابردوویشدا لە چوارچێوەی هەمان گرێبەست جارێک لۆگۆی راپەری بەناوبانگ “درەیک” و جارێکیش لۆگۆی گۆرانیبێژی کاتالۆنی رۆزالیای لەسەر درێسەکەی داناوە.
سەرچاوە ئیسپانییەکە ئامەژەی بەوەیش کردووە، دانانی لۆگۆی رۆلینگ ستۆن، لەسەر درێسی بارسێلۆنا لە یاری کلاسیکۆ بە بۆنەی بڵاوکرانەوەی نوێترین ئەلبوومی باندەکە دەبێت، کە چەند رۆژێک پێش یارییەکە بڵاودەکرێتەوە.