دوو بژاردەی کۆتایی بۆ جێگرتنەوەی فلیک دیاری کران
یاریگا –
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی تێلێگراف، یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا جولیان ناگلسمان و ماتیاس سۆمەر وەک جێگرەوەی فلیک دیاری کردووە.
هانس دیتەر فلیک رۆژێک دوای شکستەکەی گەورەکەی باجی دۆڕاندنە چاوەڕواننەکراوەکەی بەرامبەر ژاپۆن بە ئەنجامی 4-1 دایەوە و لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیاوە لە پۆستی راهینەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دوورخرایەوە.
سبەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە یارییەکی چارەنووسسازدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی فەرەنسا دەبێتەوە و لەم یارییەشدا رودی فۆلەر لەگەڵ هانس ڤۆڵف و ساندرۆ ڤاگنەر لەسەر کورسی یەدەگی ئەڵمانیا دادەنیشن.
بەگوێرەی رۆژنامەی دەیلی تێلێگراف، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا، دوای لێکۆڵینەوەی پێویست، بڕیاریداوە دانوستان لەگەڵ جولیان ناگلسمان بکات وەک بژاردەی یەکەم بۆ جێگرتنەوەی فلیک، دواتریش ماتیاس سۆمەر، راهێنەری پێشووی یانەی دۆرتمۆند لەبەرچاو بگرێت، کە هاوکات بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن بووە چەند ساڵێک. دوایین ئەزموونی راهێنەرایەتی سۆمەر دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2005 کاتێک سەرکردایەتی یانەی شتوتگارتی کرد.
ئەگەر هیچ کامیان ئامادە نەبوون ئەم پۆستە وەربگرن، ئەوا لەگەڵ رودی فۆلەر بەردەوام دەبن تا یۆرۆی 2024 کە خۆیان میوانداری پاڵەوانەتییەکە دەکەن، کە بەدڵنیاییەوە بڕیارێکی مەترسیدار دەبێت. ئێستا فۆلەر بەڕێوەبەری تەکنیکی هەڵبژاردەی نیشتمانییە و سبەی دەبێتە راهێنەری کاتی.