ئیتاڵیاگرنگترین

سپالێتی دوو یاریزانی لە یارییەکەی سبەی بەرامبەر ئۆکراینا دوورخستەوە

Yariga App

یاریگا –

جیانلوکا مانچینی و ماتیۆ پۆلیتانۆ، لە یاری داهاتووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 دوورخرانەوە.

لۆسیانۆ سپالێتی، راهێنەری ئیتاڵیا بۆ یاری داهاتووی ئازۆری لە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆکراینا کە بڕیارە سبەی بکرێت، هەریەکە لە پۆلیتانۆ و مانچینی دوورخستەوە و بانگهێشتی ریکاردۆ ئۆرسۆلینی، یاریزانی بۆڵۆنیا کرد.

مانچینی، بەرگریکاری رۆما لەسەر ئاستی ران تووشی پێکان بوو و پۆلیناتۆی یاریزانی ناپۆلی، ئازار لە شانی پەیدا بوو، هەردووکیان لە یاری رابردوو بەرامبەر ماسێدۆنیای باکوور کە بە ئەنجامی 1-1 کۆتاییهات، تووشی ئەم پێکانانە بوون.

هەفتەی رابردوو، فێدێریکۆ کیێزا و لۆرێنزۆ پێلێگرینی تووشی پێکان بوون و لە لیستی هەڵبژاردەکەی سپالێتی دوورخرانەوە. یەکێتیی تۆپی پێی ئیتاڵیا لە بەیاننامەیەکدا نووسیویەتی

لە دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکانی پزیشکی، سپالێتی بڕیاریدا، هەردوو یاریزانەکە بگەڕێنەوە یانەکانیان، تاوەکو دەست بە قۆناخی چارەسەری بکەن.

ئیتاڵیا لە کۆمەڵەی سێیەمدا دێت و تەنیا چوار خاڵی لە سێ یاریدا بەدەستهێناوە. ئازۆری 9 خاڵ لە دواوەی هەڵبژاردەی ئینگلتەراوە دێن، بەڵام ئینگلیزەکان دوو یاریان زیاتر کردووە.

سبەی سێشەممە، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە سان سیرۆ، میلان میوانداری هەڵبژاردەی ئۆکراینا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button