سعوودیەگرنگترین

فەرمانگەی ناوبژیوانانی سعودیە لەسەر گۆڵەکەی رۆناڵدۆ دێتە دەنگ

نەسر داواییەک ئاراستەی یەکێتیی تۆپی پێی سعودیە دەکات

Yariga App

یاریگا –

دەستەی کارگێڕی یانەی نەسری سعودی، داواکارییەکی ئاراستەی یەکێتیی تۆپی پێی سعودیە کردووە، تاوەکو ناوبژیوانی بیانی بۆ یارییەکانیان دابین بکرێت.

رۆژنامەی ریازییە بڵاویکردووەتەوە، نەسر دەیەوێت دەستەی ناوبژیوانی بیانی، سەرپەرشتی تەواوی یارییەکانیان لەم وەرزەی خولی رۆشنی سعودی بکات.

وەک هەنگاوی یەکەم، نەسر داوای کردووە، تاوەکو 9ی مانگی ئۆکتۆبەری داهاتوو، کاتێک جارێکی دیکە بە هۆی یارییەکانی نێودەوڵەتییەوە خولەکان دەوەستن، ناوبژیوانی بیانی سەرپەرشتی یارییەکانیان بکەن.

لەو ماوەیەدا، نەسر رووبەڕووی یانەکانی رائید، ئەهلی، تائی و ئەبها دەبێتەوە.

دوای سەرکەوتنی قۆناخی یەکەم، نەسر داواکارییەکی دیکە ئاراستەی یەکێتیی تۆپی پێی وڵاتەکە دەکاتەوە و داوای دابینکردنی ناوبژیوانی بیانی بۆ یارییەکانی زەمەد، فەیحا، خەلیج، وەحدە و ئەخدوود دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی ناوبژیوانان لە یەکێتیی تۆپی پێی سعودیە، چەند ڤیدیۆییەکی بۆ دیارترین رووداوەکانی گەڕی سێیەم و چوارەمی خولی رۆشنی سعودی بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەکەدا، گۆڵی دووەمی نەسر لە بەرامبەر شەباب، کە لەڕێگەی کریستیانۆ رۆناڵدۆوە کرا و دواتر هەژمار نەکرا، کەچی فەرمانگەی ناوبژیوانان، گۆڵەکەی بە دروست دانا و بڕیاری ناوبژیوانەکەی بە هەڵە وەسف کرد.

نەسر ئامادەکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی رائید دەکات کە رۆژی شەممە لە یاریگای شا عەبدوڵڵا لە شاری برێدە بەڕێوەدەچێت.

نەسر بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ لە کۆی پێنج یاریدا لە پلەی شەشەمی ریزبەندی خولی رۆشنی سعودی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button