ئه‌مریکا

لیونێل مێسی ژمارەیەکی پێوانەیی دیکە تۆمار دەکات

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، دوای دوو ئەسیست لە یارییەکەی بەیانی ئەمڕۆی ئینتەر مەیامی، باشترین گۆڵ درووستکەری مێژووی تۆپی پێیە.

یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکی، لەدوای واژۆکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیۆنێل مێسی، یازدە یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە. ئینتەر مەیامی لەم یارییانەدا 10 بردنەوە و یەک یەکسانبوونی هەیە. لە سێ یاریدا ئینتەر مەیامی بە لێدانی سزا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

رۆڵی لیۆنێل مێسی لە پەرەسەندنی ئەم تیپەدا ئینکار ناکرێت. لەم یارییانەدا 11 گۆڵی تۆمارکردووە و 8 ئەسیستیشی کردووە. هەروەها لیۆنێل مێسی لە یارییەکەی بەیانی ئەمڕۆی نێوان ئینتەر مەیامی و لۆس ئەنجلۆسدا درەوشایەوە و دوو ئەسیستیشی بۆ تیپەکەی کرد و بە ئەنجامی 1-3 سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

بەم دوو ئەسیستە (بۆ ئەلبا و کامپانا)، ئەفسانەی ئەرجەنتینی ژمارەی ئەسیستەکانی گەیاندە 357 ئەسیست بۆ ئەوەی لە پوشکاش ئەفسانەی تۆپی پێی هەنگاری تێپەڕێنێت و ببێتە باشترین گۆڵکاری مێژووی تۆپی پێ. ژمارەی ئەسیستەکانی پوشکاش ٢٥٩ ئەسیستە. یۆهان کرۆیف بە 358 ئەسیست و پێلێ بە 351 ئەسیست لە پلەی تردا دێن.

مێسی 269 ئەسیست لە بارسێلۆنا، 53 ئەسیست بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، 30 ئەسیست بۆ پاریس سانجێرمان و 5 ئەسیست بۆ ئینتەر میامی.

بابەتی زیاتر

Back to top button