ئینگلتەراگرنگترین

ئارسیناڵ ریمۆنتادای بەسەر مانچێستەر یونایتد کرد

Yariga App

یاریگا

ئارسیناڵ لە گەڕی چوارەمی پرێمەرلیگ و لە یاریگای خۆی میوانداری مانچێستەر یونایتدی کرد.

سەرەتای یارییەکە یاریزانانی مان یونایتد دەست پێشخەریان کرد و لە خولەکی 27 مارکۆس راشفۆرد بە ئاسیستێکی کریستیان ئێریکسن توانی تۆڕی گۆڵی خاوەن یاریگا بهەژێنێت.

خۆشی و ئاهەنگێڕانی یاریزانانی مان یو تەنها یەک خولەکی بەسەرچوو، کاتێک گابریێل مارتینێلی ئاسیستێکی بۆ ئۆدیگارد کرد و ئەویش توانی گۆڵی بەرامبەربوون بۆ یانەکەی بکات.

نیوەی دووەم لە خولەکی 60 ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ خاوەن یاریگا گرت، بەڵام ڤار قسەیەکی دیکەی هەبوو و هاندەرانی گەنەرزی بێ هیوا کرد، دوای ئەوەی لێدا سزاکە رەتکرایەوە.

یارییەکە بەردەوامبوو و یاریزانانی هەردوولاش هەوڵی زۆریاندا بۆ گۆڵی سەرکەوتوون، تاوەکو لە خولەکی 89 گورناچۆ گۆڵی دووەمی بۆ مان یونایتد کرد و هاندەرانی خاوەن یاریگای بێ دەنگ، بەڵام ڤار بە هانای دڵتەنگی هاندەرانی گەنەرز هات و گۆڵەکەی یاریزانە لاوەکەی شەیتانە سوورەکانی رەتکردەوە.

ناوبژیوان هەشت خولەکی وەکو کاتی زیاد کراوی یارییەکە پیشاندا، لەو کاتەوە بەشێک لە هاندەرانی خاوەن یاریگا کە بێ هیوا ببون، یاریگایان جێژیشت، بەڵام لە خولەکی 96 دێکلان رایس یاریزانە گرانبەهاکەی ئارسیناڵ گۆڵێکی لە کاتی کوشندە بۆ یانەکەی کرد.

یارییەکە بەردەوام بوو و ئەمجارەیان لە خولەکی 111 گابریێل خێسوس توانی بۆ جاری سێیەم و کۆتایی تۆڕی گۆڵی یانە رکابەرە مێژووییەکەیان بهەژێنێت.

دواجار ئارسیناڵ یارییەکەی بردەوە و توانی سێیەم بردنەوەش لەم وەرزەی پرێمەرلیگ تۆمار بکات و کۆی خاڵەکانیشی گەیاندە 10 خاڵ و مانچێستەر یونایتدیش تووشی دووەم دۆڕان بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button