ئیسپانیا

3 رووداوی گەورە لە لالیگا کە وێنەی نەبووە

Yariga App

یاریگا –

چوار هەفتە بەسەر خۆلی ئیسپانی، لالیگادا تێپەڕیوە و لە سەرەتاوە شایەتی رووداوی سەرنجڕاکێش و هەندێکجار باوەڕپێنەکراو بووین.

لالیگا هەمیشە جێگەی سەرنجە, لە یارییەکەی دوێنێی نێوان ریال مەدرید و خیتافی هەموو ئەو شتانەی کە بیریان لێدەکەیتەوە روویدا. یەکێک لەو رووداوانە پەیوەندی بە گوڵەکەی خوسێڵۆوەوە هەبوو. ئەو یاریزانەی لە دۆخێکی جێی پرسیاردا گۆڵی یەکسانکردنەوەی ریالی تۆمارکرد، بەڵام گۆڵەکە لەلایەن VAR پشتڕاستکرایەوە، بەبێ ئەوەی روونی بکاتەوە کە بۆچی گۆڵەکە قبوڵکرا. هەروەها یەک یان دوو دیمەنی لێدانی سزای گومانلێکراو بۆ ریال لەلایەن ناوبژیوانەوە رەتکرایەوە، لێدانە سزایەکیش لە یاریگای خۆیدا لەلایەن VARەوە هەڵوەشایەوە.

تاوەکوو ئێستا لە لالیگادا دەتوانین ئاماژە بە سێ شتی سەرسوڕهێنەر بکەین:

1- بێلینگهام

یاریزانە تەمەن 20 ساڵەکەی یانەی ریال مەدرید لە چوار یاریدا پێنج گۆڵی تۆمارکردووە. دوێنێ لە خولەکی 95 لە یەکەم یاری خۆیدا لە بێرنابیۆ گۆڵی سەرکەوتنی یانەکەی تۆمار کرد لە کاتێک دا هەموان وایاندەزانی یارییەکە بە یەکسانی کۆتایی پێدێت.

بە تۆمارکردنی 5 گۆڵ و کۆکردنەوەی 12 خاڵ بۆ ریال، سەلماندی شایەنی گواستنەوەی 103 ملیۆن یۆرۆ بووە. هێشتا رێگایەکی درێژ ماوە لە لالیگادا بەڵام سەرەتای جود سەرنجڕاکێش بووە.ریال مەدرید یەکێکە لەو کەم یانەنەی کە یاریزانە ئینگلیزیەکان لەدەرەوەی ئینگلتەرا تێیداسەرکەوتوو دەبن، هەرچەندە ئێستا پریمەرلیگ هیچ لە رابردووی خۆی ناچێت و چووەتە ئاستێکی جیاوازەوە.

2-لامین یەمال

تەمەنی تەنها 16 ساڵە بەڵام سەرەتایەکی بەهێزی لە بارسێلۆنا دەست پیکردووە. چاڤی لەسەر یامال کە بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیاش کراوە، مەترسییەکی گەورەی تاقی کردەوە. تەنها لە دوو یاری یەکەمدا بارسێلۆنا و هاندەرانی توشی سەرسوڕمان کرد. ئەو گەنجترین یاریزانە لە مێژووی بارسێلۆنا لە لالیگا و گەنجترین یاریزانە لە دوای لوکا رۆمیرۆ لە مایۆرکا یەکەم یاری خۆی لە لالیگا ئەنجام بدات. یەمال لە تەمەنی 16 ساڵیدا توانی خۆی لە بارسا جێگیر بکات.

3- نرخی گواستنەوەکانی بارسێلۆنا

لێرەدا راستییەکی خەیاڵی دەخەینە روو: تیپی دووەمی بارسێلۆنا زیاتر لە تیپی یەکەم خەرجی گواستنەوەکانی کردووە. بارسا ئەتلەتیک 4.5 ملیۆن و یانەی بارسێلۆنا تەنها 3.4 ملیۆن یۆرۆی لە بازاری گواستنەوەدا خەرجکردوە (بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ڤیتۆر رۆکی ئێستا لە بارسێلۆنا نییە و بە دڵنیاییەوە لە مانگی یەکدا دێت.) بارسا تەنها 3.4 ملیۆنی داوە بە جیرۆنا بۆ گواستنەوەی ئۆریۆل رۆمیۆ.

گۆندۆگان و ئینیگۆ مارتینێز یاریزانانی ئازاد بوون، هەروەها جواو فیلیکس و کانسێلۆش بە خواستن پەیوەندییان بە یانەکەوە کردووە. لە تیپی دووەم، هەریەکە لە دەروێش بە بڕی دوو ملیۆن و نیو یۆرۆ، فایە بە بڕی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار یۆرۆ، پێرکان بە 250 هەزار یۆرۆ و تێری بە 200 هەزار یۆرۆ گرێبەستیان واژۆ کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button