بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترین

ئاسۆ رۆستەم نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یانەی هەولێر

Yariga App

یاریگا –

ئاستۆ رۆستەم، یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یانەی هەولێر.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، بۆ گواستنەوەی ئاستۆ رۆستەم، هەر سێ یانەی هەولێر، قوە جەویە و زەوڕا ئۆفەریان پێشکەش بە یاریزانەکە کردووە، ناوبراویش دەیەوێت ریزەکانی یانەی شوڕتە جێبهێڵێت.

هێرشبەرەکەی هەڵبژاردەی عێراق وەرزی رابردوو بە درێسی یانەی شوڕتە یاریکرد و توانی نازناوی خولی یانە نایابەکانی عێراق بەدەست بهێنێت، بەڵام لەگەڵ پاڵەوانی عێراق ئاسودە نییە، دەیەوێت ریزەکانی ئەو یانەیە جێبهێڵێت.

یاریزانە تەمەن 29 ساڵانییەکە وەرزێک گرێبەستی لەگەڵ یانەی شوڕتە ماوە و ناتوانێت ئێستا بەشێوەی ئازاد پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە بکات.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا وەڵامی ئاسۆ، بۆ ئۆفەری هەرسێ یانەکە ئەوە بووە، کام یانە بڕە پارەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدات ئامادەیە پەیوەندی بەو یانەیە بکات، کە بڕی پارەکە 200 ملیۆن دینارە.

یاریگا زانیوییەتی ئاسۆ رۆستەم، ئارەزوویەکی زۆری هەیە بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی هەولێر، لە پێناو یانەی هەولێر چاوەڕوان دەبێت، ئەگەر یانەکەی شاری قەڵا و منارە بڕە پارەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدات، ئەوا ئامادەیە پەیوەندی بە یانە کوردستانییەکە بکات.

هەر بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی هەولێریش ئارەزووی گواستنەوەی گۆڵکارە عێراقییەکەی هەیە، تەواوی هەوڵەکانی خستووەتە گەڕ تا بڕە پارەی پێویست دابین بکات بۆ ئەنجامدانی ئەم گرێبەستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button